دەقی پیرۆزباییەکەی ناوەندی #هەولێر#ی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز: کاک حەمە کەریم- سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
هاوکارانمان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
داگیرساندنی (31)ەمین مۆمی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین لەخۆمان و ئێوەو سەرجەم میدیاکارانی یەکێتی پیرۆز دەکەین و دەخوازین ساڵی تازەی کارکردنی ڕۆژنامەکە گەشەسەندووتر بێ و پێشکەوتن بەخۆوە ببینێ.
لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک ڕۆژنامەیەکی سەنگین توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بکات و کاریگەری باشی هەبێت لەسەر کایە جیاوازەکانی ژیان، ئومێدەوارین لە داهاتوودا هەماهەنگی زیاترمان هەبێت و بتوانین پێکەوە ڕۆڵمان هەبێت لە پێشخستنی ڕاگەیاندنی یەکێتیی و خزمەتکردن بە کۆمەڵگاکەمان.
ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,514
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!