سەلەفییەکانی سەر بە ڕێژیم لە #سەلاسی باوەجان#ی بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر لاوەکانی ئەم شارە و چەند کەسیان بریندار کرد.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی #12-01-2022# سەلەفییەکانی سەر بە ڕێژیم هێرشیان کردە سەر لاوەکانی سەلاسی باوەجانی و چەند کەسیان بریندار کرد کە یەکێک لەو لاوانە بە ناوی “مەهیار غەفووری” بەهۆی قورسی برینەکەیەوە لە کۆما دایە.
ئەو کەسانەی سەر بە ڕێژیم بە ئاشکرا هێرش و هەڕەشە دەکەنە سەر خەڵک و دامودەزگاکانی ڕێژیمیش هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەو گرفتە ناکەن و ئەمەش دەری دەخا ئەم کەسانە ڕاسپێردراوی ڕێژیمن.
شایانی باسە کە لەو چەند ساڵەی دواییدا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە دەستەیەک لە سەلەفییە بەناو جیهادییەکان دژ بە خەڵکی کوردستان کەڵک وەردەگرن و لە ڕێگای ئەو پیلانەوە هەوڵ دەدرێ ئاژاوە بخرێتە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,395
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!