بابەت: وەرزشی
ئامادەکردنی: #سروشت بەکر#
ناونیشان: پێنج ڕێگه بۆ کەمکردنەوەی کێش به شێوەیەکی سروشتی
به دڵنیاییەوه زۆر ڕێگه باس دەکرێت له چەندین لاوه بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، بەڵام زۆرێکیان هیچ بنەمایەکی زانستییان نیه، لیرەدا باس لە چەند ڕێگەیەکی زانستی و سروشتی دەکەین بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش.
1-زیادکردنی پرۆتین بۆ ڕێجیم کردن:
کاتێک دەتەویت کێشت دابەزێنیت، پرۆتین بکە بە سەرەکیترین سەرچاوەی سروشتی، لەش کالۆری دەسوتێنێت له کاتی هەرسکردن و شیبوونەوەی ئەو خواردنەی که خواردو، وته، هەندێک خواردن هەیه که بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایه، بەتایبەت هێلکه، که کاریگەری زۆری هەیە بۆ زیادکردنی پرۆتین.
2-خواردنی هەموو جۆره خواردنێک که سەرچاوەکەی پاک بێت:
یەکێک له و ڕێگایانەی که وادەکات کێش دابەزێت، تەندروستییەکی باشت هەبێت، خواردنی هەموو ئەو خواردنانەیه که به شێوەیەکی باش گەشەیان کردووه، واته هیچ سەرچاوەیەکی خراپ له پێکهاتە و گەشەکردنی ئەو خواردنەدا نیه.
3-خۆ لادان له خواردنی خێرا:
سەرچاوەکان ئەوه دەردەخەن، که ئه و خواردنانەی له ماڵەوه دروستی دەکەین زۆر کاریگەری باشی هەیه لەسەر لەش، هەرچەنده هەندێک خواردنمان هەیه که ئامادەکردنی زۆر ئاسانە، لەگەڵ ئەوەشدا سودێکی باشیان هەیه وەک(ماست - هەموو میوەکان - چەرەسات - گێزەر - هێلکەی کوڵاو).
4-خواردنەوەی ئاو:
خواردنەوەی ئاو به شێوەیەکی باش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کێشی لەش هەیه، بەتایبەت پێش ژەمەکان یان لەسەر گەدەی خاڵی، چونکە کالۆری دەسوتێنێت، بەتایبەت له تەمەنی گەنجیتی و هەرزەکاریدا، بەڵام بە گەدەی تێر زیانی هەیە.
5-خواردنەوەی قاوەی تاڵ:
خواردنەوەی قاوەی تاڵ هۆکارێکی باشه بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەش، زیادکردنی ئاستی وزه، برێکی زۆر کالۆری دەسوتینیت، بەتایبەت قاوەی ڕەش یارمەتی دەرێکی باشه بۆ کەمکردنەوەی کێش و بەدەست هێنانی هەستێکی باش.
[1]