پرسەنامەی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ کۆچی دوایی #حەمید ڕەشاش#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان، پێشمەرگەی دێرین و قارەمان مام حەمید ڕەشاش-م بیست.
مام حەمید ڕەشاش یەکێک بوو لە تێکۆشەرە گەورەکانی گەلەکەمان، ژیان و خەباتی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەمان و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی کۆڵی نەداو بەردەوام بوو لە خەبات و درێژەدان بەو کاروانەی تێکۆشەرانی کوردو یەکێتیی دەستیان پێکردوو و بەردەوامە.
بەداخەوە مام حەمید ڕەشاش دواماڵئاوایی لێکردین و هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەی گەلەکەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو و هاوڕێ و هەڤاڵانی مام حەمید ڕەشاش دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.[1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#21-01-2022#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,076
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!