10:42 - 1 ڕێبەندان 2721 بەرانبەر بە #21-01-2021#
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 30ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی #حامید مەنووچێهری#، محەممەد کەریم نژاد و #سوبحان شووهانی# لە زیندانی ناوەندیی #ئیلام# جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: لەنێوان ئەو سێ زیندانییە، حامید مەنووچێهری خەڵکی شاری مێهرانە.
هەتا ئێستا لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیندراوە.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,533
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!