لەرێکەوتی #20-01-2022# لە چیای #ئاڕبابا# ی شاری #بانە#، بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی محەمەد کێوی ئاڕبابای بانە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 29ی بەفرانباری 2721 کوردی، لە بەرەبەری 2ی ڕێبەندان و 76ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پێشوازییان لە 2ی ڕێبەندان کرد، پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆک کۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,433
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!