خواردنی کوردەواری
مرۆڤ، لە ژیانیدا پێویستی بە چەند ڕەگەزێکی سەرەکی هەیە، بۆ بەردەوامبوون لە ژیاندا، ئەوانیش: ئاو، هەوا، خۆراک واتە لە ڕووی زیندەگییەوە خۆراک پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیان.
کۆمەڵگای کوردی، لە سەردەمی زووەوە، چەند جۆرێک خوراکی تایبەت بەخۆی هەبووە، بەپێی بارودۆخی ئابوری و جوگرافی و شێوەژیانی ئەو کاتە بەکاری هێناون، هەندێکیان خۆراکی شل بوون و هەندێکیشیان، خواردنی توندبوون، وەک:
(گەنم و ماش، گەنم بە کەشک، دۆبەکەشک، نیسکێنە، نیسک بەسڵق، نیسک بە بەرپێنە، شۆربای برنج، شۆربای ساوەر، ساوەر بە پونگە، ساوار بە تۆڵەکە، شۆربای بروێش، گەنمەکوتاو، دۆینە، پیرخەنی، قوڕاو، چەلاو، مزەورە، حەوت ترینگه، شلەی بامیە(بامیەی بە زێرچەنە) و باینجان و کودی و نۆکاو، ترخێنە، ترشاو، ).
خواردنە توندەکانیش، وەک: (پڵاو ساوەر، قەرەخەرمان، پەردەپڵاو، دۆڵمە، قاورمەی گۆشت، پڵاوی گەنمە کوتاو، گیابرژاو، تۆڵکە، کەنگر، کاردی)[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,051
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!