دەقی پرسەنامەکە #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گولانی #کەرکووک# جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال)م بیست. خوالێخۆشبوو تێکۆشەرێکی قارەمانی گەلی کوردستان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو کە ماندوونەناسانە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان تەرخان کرد.
پرسە و سەرخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەریف جەمال ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
29#-01- 2022#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,325
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!