ناونیشان: کزەی جەرگم گەورە مەبە
کات زۆر درەنگی کردبوو
چاوەڕوانی گەڕانەوەت بووم
بەڵام بەم هەموو سەیرو سەمەرەوە نا..!
دەی ژیان ئاوایە بەرنامەو پلانەکان دەگۆڕێت، خەم لەوە ناخۆم کە منداڵی، خەم لەوە دەخۆم بەرگەی ئازاری گەورەبوون نەگری..!
خۆم وا ئامادەکردبوو کە ئەوەی بڕیار بوو بیبەخشم بەخشیمەتۆ، چونکە تۆ گرینگترین بووی بۆم کزەی جەرگم، ڕاستی جیاوازییەک لەنێوان تۆو ئەودا ئەوەیە (ئەو) برسی......!
بەڵام (تۆ) تێنووی غیرەت و شەهامەت..!
گیانی من خۆزگە دەخوازم قەت گەورە نەبیت، چونکە گەورەبوون ئازاری زۆرت پێ دەگەیەنێت، کاتێک دێت لەمانە تێدەگەی ئەوکاتە بۆت ڕووندەبێتەوە مرۆڤەکان چۆن و چ گورگێکن لەپێستی مەڕدا ئەهریمە ئاسایەک لەبوونیەیاندا خۆی مەڵاسداوە، ئەفسوس کە پێیان بوترێ مرۆڤ.
ئامادەکردن و نووسین: #لەیلا بەرزنجی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,656
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!