کیشوەری ئەفریقیا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
شوێنی جوگرافیای ئەفریقیا؟
تایبەتمەندییەکانی کیشوەری ئەفریقیا؟
کیشوەری ئەفریقیا پێی دەوترێت کیشوەرە بۆرەکە؟
ناوی کیشوەری ئەفریقیا لە چییەوە هاتووە؟
شوێنی جوگرافیای ئەفریقیا بریتییە لە دەریای ناوەڕاست لەباکوورەوە و نۆکەندی سویس و دەریای سوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە و زەریای هیندی لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە و زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژئاواوە.
کیشوەری ئەفریقیا یەکێکە لە کیشوەرە کۆنەکانی جیهانە، و پەپلەی دووەم دێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە نێو کیشوەرەکانی جیهاندا و ڕووبەری 30.244.049کم2، واتا نزیکە لە 6% ڕووبەری وشکانی گۆی زەوی پێک دێنێت.
ژمارەی دانیشتوان یکیشوەری ئەفریقیا 1,186,178,000 کەسە واتا نزیکەی لە 15% دانیشتوانی جیهان پێک دێنێت.
ژمارەی وڵاتەکانی ئەفریقیا 54 وڵاتە و گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفریقیا لە ڕووی ڕووبەرەوە جەزائێرە کە ڕووبەرەکەی (2381741 کم²) و گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفریقیا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە وڵاتی نێجیریایە کە ژمارەی دانشتیوانی (170,123,740)کەسە،
درێژترین ڕووباری جیهانی تێدایە، ئەویش ڕووباری نیلە کە درێژیەکەی6695 کم و بەرزترین لوتکە لە کیشوەری ئەفریقیا لوتکەی کلمینجارۆیە کە 5895م بەرزە. و گەورەترین بیابانی گەرم لە جیهاندا تێدایە، ئەویش بیابانی گەورەی ئەفەریقایە کە ڕووبەرەکەی 9 ملیۆن کیلومەتری دووجایە و گەورەترین دەریاچەی لە کیشوەری ئەفریقیا، دەریاچەی ڤیکتۆریایە و ڕووبەرەکەی 68870 ملیۆن کیلومەتری دووجایە.
زۆربەی زانایان ئەفریقیا بەبنچەی بوون لەسەر زەوی و سەرچاوەی سەرجەم وەچەکانی مرۆڤایەتی و ئاژەڵییدا دادەنێن.
$ناوی کیشوەری ئەفریقیا لە چییەوە هاتووە؟$
بۆچوونەکان زۆرن دەربارەی ناوی ئەفریقیا
هەندێک لە بۆچوونەکان دەڵێن ناوی کیشوەری ئەفریقیا لە ووشەی ئەفری یان ئەفرانەوە هاتووە کە وشەیەکی ئەمازیغی کۆنە بەواتای ئەشکەوتەکان کە بەهۆزی بەنو یەفرن دەوترا کە لە نێوان جەزائێر و تەرابلس نیشتەجێبوون، و لە ئەشکەوتەکان ژیاون.
بەڵام لە لای یۆنانیەکان ناوی کیشوەری ئەفریقیا لە وشەی ئەفریکاوە هاتووە کە بەواتای (سارد نییە) دێت، چونکە ئاوووهەوای ئەفریقا بەدرێژای ساڵ خۆرێنە.
یان لە وشەی ئەفرویکا هاتە بەواتای نیشتمانی دایک، چونکە ئەفریقیا زەوی دەرکەوتنی مسریە کۆنەکانە.
وە لە زمانی فینیقی لە وشەی ئەفارەوە هاتووە بەواتای خاکی تۆز.
$کیشوەری ئەفریقیا پێی دەوترێت کیشوەرە بۆرەکە$
ناونانی بۆر دەکڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆربەی دانیشتوانی ئەفریقیا ڕەنگی پێستیان تێرە یان بەرەو ڕەشە، و لە 75% دانیشتوانی ئەفریقیا ڕەش پێستن (زنوج) جگە لە بەش باکووری کەخاوەنی پێستێکی کاڵن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!