הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,738
תמונות 105,171
ספרים 19,550
קבצים הקשורים 97,847
Video 1,415
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هونەری کوشتن
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هونەری کوشتن

هونەری کوشتن
هونەری کوشتن
نووسینی: کۆرا ساندێل
وەرگێرانی: #ئیسماعیل ئیسماعیل زادە#

فرانسین دێت.
دەڵێم: فرانسین! خۆ تۆ دەزانی کە ئەوان لەوێن، ئەرێ زۆر ماندوو نابن؟
فرانسین وەڵام دەداتەوە: هممم نا خاتوون، خۆ لە من ماندووتر نابن کە من هێندە خەریکی قاپوقاچاخ و جلی منداڵم.
کەمێک دادێتەوە، سوور هەڵدەگەڕێت، بەڵام خێرا هێور دەبێتەوە و خۆی خەریک دەکاتەوە.
فرانسین خەرجی منداڵەکەی لە ئەستۆیە، ئەو دەچێت لە هاوینەهەوارەکاندا کار دەکات و پارەکەی وەردەگرێت، کەسێکی ژیرە و جێ متمانەی خەڵکی، ئەوان هەستیان بەوە کردووە کە ئەو پیاوێکی پێویستە، هەر زۆری پێویستە.
ئەمڕۆ چاوەڕێی نەبووین. هەژدە کیلۆمەتری ڕێگا بڕیوە. نۆ کیلۆمەتر چووە و نۆش هاتووەتەوە. لە مەراسیمی ناشتنی کەسێک بووە. سەیر نەبوو کە چوو بوو. ئێستا ئه و لەوێ ڕاوەستاوە کەچی تەقەتەقی قاپوقاچاخەکانی ئێمە هەر دێت.
ئەوەیان چاوەڕواننەکراوتر لە هەموویان بوو. چەند کەسێک بە پشووسوارییەوە، لە مەزراکەوە ڕا هاتن. لە لای فرۆشیارەکەوە هاتن کە بڵێن تەلەفۆنەکە لە کوێیە. خزمێکی فرانسین، کچە مامی، لە پڕ مرد. دەبوو ئەمڕۆکە بەیانی بە خاک بسپێردرێت. فرانسین دەیویست بچێت بۆ مەراسیمەکە؟ من باشم. ئەم وەڵامەی داوە، بۆ چاوتروکانێک دەستی لە کارەکەی ڕاگرت و بیری لەوە کردەوە کە بچێت یان نەچێت. بە هەر تک دەستی خۆی توند ڕێکدەگوشی. ئەوکات پێمانوت کە ئەمڕۆ دەتوانێت دەست لە کارەکەی هەڵگرێت و بچێتەوە ماڵێ. ڕەنگبێ بیهەوێ تەلەفۆن بکات بۆ کۆڕی پرسەکە. ئەو بە نا- سوپاس وەڵامی داوە. بە پێویستی نەزانی. لەبەر خۆوە ئاخێکمان هەڵکێشا، فرانسین بەڕاستی پێویستێتی.
بوودە لەسەر کورسییەکەی تەنیشت دەرکەی چێشتخانەکە دانیشت و هەناسەیەکی هەڵکێشا. فرانسین کەمێک وەرسووڕا و وتی: گەرماین بوو؟ خوشکەکەی؟
ئەوان لە تەلەفۆنەکەدا وتیان کە گەرماینە!
باشە. فرانسین لەوانە نییە کە هەستەکی هەڵسوکەوت بکات. نە بە وشە دەریدەبڕێ و نە بە دەموچاو دەریدەخات. ئەو هێور بوو و تاڕادەیەکیش ئەرخەیان. کەمێکیش سەیر دەهاتە بەرچاو. بەڵام خۆ گەرماین زەماوەندی نەکردبوو، ئەوە خوشکەکەی بوو کە چەند منداڵی وردی هەبوو. فرانسین لە لاشانەوە چاک دیتبوونی. بەداخەوە هەر وابوو!
پرسیم: ئەرێ فرانسین! ئەو کێی لەگەڵ بوو؟ کۆرپەکە؟
نازانم خاتوون، ئەو لە پڕ مرد، ئەوان فریا نەکەوتن لێو بترازێنن.
فرانسین مت بوو، ئیتر منیش چی دیکەم نەپرسی.
من گەرماین-م دیتبوو. پارەکە بوو کە دیتم.
ئەو بە بارێک سێوەوە هاتبوو بۆ لامان. لەلای ئەو خەڵکانەی هێنابوون کە کاری بۆ دەکردن. سێوەکان بە قەت سەری منداڵ زل بوون. میوەی چاک. خۆ باوەشێک نەبوو. سەت دانە بوون.
فرانسین خەرجێکی چاکی کردبوو.
گەرماین کچێکی جوان و ڕووخۆش بوو بەڵام خۆی زۆر پێ بەدڵ نەبوو. قەت لە خوارەوە دانەدەنیشت، کەمدوو بوو، گڵاسێک شەڕابی سێوی دەخواردەوە. پێی خۆش بوو یاریدەمان بدات بۆ ئەوەی سێوەکان بەرینە ژوورێ و پاشان درێژە بە ماشێن لێخوڕینەکەی بدات.
وتم: بەڵام بۆ ساتێکیش بێت ئەو دەبێ پشوو بدات. خۆ ئەسپ نییە!؟
فرانسین وتی: لە پێچەکەی هۆوێ پشوو بە ئەسپەکەی دەدات. وشەیەکی بۆ هەرکیان بەکار هێنا: لەوێکانە ناسیاوی خۆی هەیە. گەرماین بەرەو ئەوێ چوو و فرانسین ئەوەشی درکاند: ئەو شەرمن و کەمێکیش دوورە پەرێزە خاتوون!.
چۆن؟ خۆ کچێکی جوانە!
ئیتر ئه و ئاوایە فرانسین ئەوەی وت و هەردووک شانی بەره و سەرەوە هەڵکێشا.
ئێستاکە ئه و لەژێر گڵە. ئیتر بۆ خۆی حەسایەوە.
توانیم خۆم ڕابگرم.
فرانسین هیچی دیکە ناڵێت. چووەتە ناوخۆیەوە و به خۆیەوە سەرقاڵە.
بەڵام من گەرماین-م دیت، زۆر لەسەرەخۆ نەبوو، وا چاکە خۆم لە باسەکە هەڵقورتێنم.
بۆ دایک و باوکی زۆر قورس بوو، فرانسین.
فرانسین دەستبەجێ وەڵامی نەدایەوە. دواتر وتی: بەڵێ هەروایە، ئه و کچیان بوو!
بەڵێ بە پەرێشانییەوە درێژەمدایە؛ من باسی ئەو منداڵە دەکەم کە تووشی قسە و قسەڵۆک بووە: کاتێک ئەم وردە گوناهانە هەبن دەبێ چاوەڕوانی شتی ئاواش بین. فرانسین سەری وەردەسووڕێنێت و بۆ چەند ساتێک سەیری من دەکات. زەردەیەک لەسەر لێوی بوو. منی بە گەمژە دەزانی: هەروەها کوڕێکیشی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە، خاتوون! تەمەنی پێنج ساڵە.
لەوێ وەرمگرت. بە بەرچاوی خەڵک نا، ئەوندەش ئاسان نییە! بەجێهێشتنی کوڕێک لە پاش خۆی.. ڕەنگە لە زۆر ڕووەوە خراپ بێتە بەرچاو کە ئەم دایکە لەوانی دیکە ناچێت. من شڵەژا بووم و قڕوقەپم کرد.
ئێستاکە فرانسین دەیەوێ بابەتەکەم زیاتر بۆ ڕوون بکاتەوە: هەڵبەت کوڕەکە لە ماڵی بنەماڵەی دایکێتی.
ئەی ئەو چی کرد یان لە کوێیە؟
باوکی؟ مەلەوانێکی بیانییە نەیهێشت هیچی دیکە بڵێم، وتی: گەرماین چووبوو بۆ سەفەر، بەرەو لۆریەن و بەم جۆرە ئیتر..
فرانسین دیسان هەردووک شانی هەڵدەکێشێتەوە.
ئێستا ئەو چوو بۆ دەرێ و و دانەیەکی ساز کرد؟
خاتوون! ئەو بەس منداڵێکی دیکەی دەویست بەخێوی بکات. لەم مانگەی ئاخریشدا ئیتر هەر لە ماڵێ بوو.
نەخۆش کەوتبوو؟
زەردەیەک دەکەوێتە سەر لێوانی فرانسین، بەڵام وا خێرا کاڵ دەبێتەوە کە کەس پێی نازانێت: مەگەر ئەوان بیانەوێت وا بێت خاتوون.
وەڵامێکی لێڵ. وا دیارە فرانسین نایەوێت زیاتری لەسەری بڕوات. لەوێ زۆر نەخۆشیی دیکەش هەن. منیش ئەوەم پێ زیاد کرد: هێشتا باشە کە ئەو کوڕە ماڵی هەیە!
بەڵێ بە دڵنیاییەوە فرانسین دانی پێدانا: تەواو هاوڕام. ویستی درێژەی پێ بدات بەڵام بێدەنگ بۆوە. لەبەر ئەوەی شتەکان هێند ئاڵۆزن کە پێکەوەگرێدانیان کەمێک زەحمەتە. دۆسیەکە دەیان لاپەڕە دەبێت. دەشتوانی خۆتی لێ نەبان بکەیت. دەڵێ: دیسانیش چاکە. ئەم خەڵکە گەرچی سەرو خانوو، مەزرایەکی بچووک، دوو مانگا و بەرازێکیان هەیە بەڵام هێشتا دەستکورتن. هەڵبەت فرانسین زۆر لەوە کەمدووترە. تاکە جارێکی قسە کردووە. لە ڕاستییدا ئەوان هەژاریش نین. گەرماین دەیتوانی کوڕەکەی بەخێو بکات.
پرسیارێکی قۆڕ لە زارم دەرپەڕی. قسەکانی فرانسین-یش خۆ بۆ بەقاکردن نابن. چاک بوو کە هیچی نەووت: فرانسین! ئەوان خۆ ئەم جارەیان پێی خۆشحاڵن؟ بە کوڕەکە؟ بە ماڵەکەی مەزرا؟
ئەوان لەگەڵ ئه و خراپ نەبوون خاتوون، فرانسین بە متمانەوە وەڵام دەداتەوە.
ئەوان دەیانتوانی تەنیا بۆی خەمبار بن.
ئەوان کریستیانن.
بێگومان.. فرانسین
ئەو بێتاوانە
ڕێک وایە
بەڵام ئه و منداڵێکی بیژووە، وا نییە؟ ئەوە کارەساتێکی هەمیشەییە.
لەوەدا تەواو هەق بە فرانسینە. وشەکانیش جگە لەم ڕاستییە هیچ مانایەکی دیکەیان نییە. هەبوونی بیژوویەک کارەساتە. تەنانەت بۆ ئەوانەش کارەساتە کە ماڵیان هەیە. قەت حاشای لێ ناکرێ. بەڵام ئێستا ئەوان درک دەکرێن – بە شێوەیەک درک دەکرێن، بە جۆرێک
خۆزگە من هیچکات لەگەڵ فرانسینی پیتۆڵ قسەم نەکردبووایە. ئه و هەمیشە پێی خۆشە بە ماناوە قسە بکات، ئەوانیش هەر چۆنێکی پێیان خۆش بێ لێکی دەدەنەوە، ڕێک وەکوو ئەوانەی دێڵفی. هەروەها لوت لەو کوڕە بێ دایک و باوکە وەردەسووڕێنن، لە چارەڕەشێکی پێنج ساڵان. باشە ئاخر چۆن دڵیان دێت وا بکەن!
هەڵدەستم کە بڕۆم. فرانسین بە دەنگێکی گەرموگوڕەوە دەڵێ کە بە هیچ شێوەیەک خۆی لە کارەساتەکەمان وەرنادات:
زۆر پیاو ئەمەیان بە پەلە ئەنجام داوە، بەڵام ئەو بە تەنێ خۆی کردوویەتی.
چی؟ کامە؟
ئه و بە تەنێ کردوویەتی خاتوون! دەڵێن خۆی کووشتووە.
بەڵام تۆ ئەو خودایەی دەیپەرستی فرانسین، پێمان بڵێ ئه و زۆر قوڕبەسەر بوو؟
فرانسین وشەی قوڕبەسەر زۆر سەیر مانا دەکاتەوە. دەڵێ کە:
بێگومان نا خاتوون، ئه و قوڕبەسەر نەبوو. بەڵام کە جارێکی دیکە لێی ڕوودابۆوە، دایک و باوکی وایان پێ وتبوو. ئه و خۆی بۆ هەر تک منداڵەکان ئامادە کردبوو. هەم بۆ ئەوە و هەم بۆ ئەوەی پێشوویان.
دەی دواتر؟ ڕێک هەر وەکوو ئەمەیان بوو؟ ئەو هەر وابوو؟
بەڵێ خاتوون، وا وێدەچوو.
دانیشتووم. بەڕوونیی گەرماین دەبینم. هەموو شتێکی ئەوم لەبیر نەماوە. وام لەبیر نییە کە ڕەنگ پەڕێو بووبێت، پەشۆکاو بووبێت، ترس بە چاوییەوە یان بزەی تاڵ لەسەر لێوانی بووبێت.
بەڵام فرانسین! دڵنیام کە ئەوکات قوڕبەسەر بوو!
ئه و قوڕبەسەر نەبوو فرانسین بە پێداگرییەوە دەیڵێت.
ئەی بنەماڵەکەی یان باوکی منداڵەکە..؟
ئه و بە شێوەیەکی گونجاو هەڵسوکەوتی کردبوو. ئێمە بە جۆرێکی دیکە دەیکەین و ئەویش دەیتوانی وەکوونێ ئێمە بووایە.
خەریکە بڵێم کە ئەوە خۆ زۆر ئاسانە، بەڵام نا، لە بارەی باوکی منداڵەکەوە دەپرسم. ئەو نەیدەتوانی وەخۆی بگرێت؟ ئەرکی ئەو نەبوو؟
ئۆۆۆف فرانسین دەفرێک دەسڕێت، لەبەر ڕووناکییەکە سەیری دەکات و دیسان دەیسڕێتەوە، ڕێکوپێک و وردە: پیاوێکی پیر بوو.
پیرەپیاوێک. بۆ چرکەیەک لاڵ بووم، دواتر وتم: هەرچی بێت لانی کەم خۆ دەیتوانی بەخێوی بکات، جا با پیریش بێت.
خاتوون! ئەو لەو مەزرایەدا دەژیا کە کاری تێدا دەکرد. پیرەپیاو.. دەڵێن کە بەردەوام بە دوویەوە بووە.
نازانم چیدیکە بڵێم. بەداخەوەم. دواتر دەڵێم: “کچی بەستەزمان”. ئەوەش زۆر مانا هەڵدەگرێت.
بەڵام فرانسین د ڕکێکی سەیری هەیە. دەڵێ کە ئەو بۆ خۆی هەڵیبژارد کە وای لێ بەسەر بێت: ئەو پەشیمان نەبوو. دەیتوانی هەڵسوکەوتێکی باشی هەبێت. ئێمە بۆی بەداخ بووین چونکە ڕەفتاری جوان نەبوو. هەروەکوو جاران وابوو. بۆ بەخێوکردنی منداڵەکەی هەموو شتێکی دەکرد.
دواتر لێی بێزار بوون.
بێزاربوون کە نا، تەنیا بۆچوونی خۆیان وت.
فرانسین! ئه و خۆی خەرجی منداڵەکەی کێشاوە.
ئەوندەی توانی خەرجی کێشا. تا ڕادەیەک دەیتوانی فریای منداڵەکەی بکەوێت. دەشیویست کە بیکات بە دووان.
لە ئێستادا ئەوان کوڕەکەیان لەسەر دەست ماوەتەوە. من ئەوە دەڵێم و قین لەدڵییش دەناسم.
دەکرا زیاتریش بێت خاتوون. ئیتر ئه و ئاوا بوو. کەچی بە زەحمەتیش منداڵێکی بۆ بەخێو دەکرا.
فرانسین بە ئاشکرا لای ڕای زۆرینە دەگرێت. ئه و ئێستاش لەسەر قسەی خۆیەتی و کەس پشتی مردووەکە ناگرێت. پێی وایە کە تەنیایی وەکوو سەرماوسۆڵە ئاوقای بووە. لەو کەسانە بوو کە تێداچوو بوون. ڕەنگە دەبوو دەستی لێ بشۆیەوە. دەیویست کە لە هەموو شتێکدا سەرتۆپ بێت. بەڵام هەرچی دەکات لێی هیوابڕاو دەبێت.
فرانسین باسەکەی زیاتر ڕوون کردەوە: خەسارەکە زۆر گەورە نەبوو، بەڵام بۆ ئەو زۆر سەیر ڕووی دا.
ئەوان دەڵێن چی فرانسین؟
دەڵێم ئەم جارەیان ئه و سەیر و سەمەرە بووبوو. کاتێک ئەوان قسەیان بۆ دەکرد ئەو قڕوقەپی کردبوو. دەتوت کەس نابینێت. کە بە ڕێدا دەڕۆییشت دەتوت گێڕ بووە. وەکوو دەڵێن سڕ بووبوو، بێ هەست و خوست. ئەگەر یەکەمجار بووایە کەمێک باشتر دەبوو!
فرانسین واز ناهێنێت. ئه و دەیویست چی دیکە بکات؟ من دەبێ لەوە تێبگەم کە ئەرخەیانی و ئاسوودەیی کۆڵەکەی بنەماڵەن. بۆچی هێندێک شت به و جۆرە نین کە دەبێ ببن؟ شوورەیی ئاوا قورس و بەو تێچووە گرانەش؟ ناتوانی هاتوهاوار نەکەی. بەس نییە کەسیش ناگریت!
بەڵام لەبەر ئەوەی کە شتە ورد و بچووکەکان بایەخی تایبەت بە خۆیان هەیە، فرانسین دەڵێت: ئه و خۆی هەڵواسی. ئه و پەتێکی لە ملی خۆی کرد و خۆی هەڵواسی. چاوەڕوان کراو بوو خاتوون! باش بوو کە نەکەوتە ناو بیرەکەوە. ئەوان زراویان لەوە چووبوو کە کەوتبێتە ئەوێوە. بیر – دەستبەجێ تێیدەکەوت!
بۆ ئەوە وای نەکرد کە خەڵکی بیبینن؟ بۆ ماوەیەک نازانم بیر لە چی دەکەمەوه و بۆ پرسیاری نابەجێی دیکه دەکەم!
نا خاتوون نا. دایکی خۆشی پشتی تێ کردبوو. ئەوکات ئەو چووبوو بۆ هۆدە بچووکەکە. دەرکەکەی نیوەکراوە بوو. ئیتر متەقی لێوە نەهات. پاش چەند خولەک چەند کەسێک چووبوونە ژوورێ و دۆزیبوویانەوە. تەواو بووبوو. زۆر بە گورجی کارەکەی کردبوو. ئەوان هەر خۆیان پەتەکەیان لەوێکانە شۆڕ کردبۆوە و ئەویشیان بە پیل بردبووە ئەوێ.
من ناتوانم حاشای لێ بکەم. پێش هەموو کەس دایکی خۆی پشتی تێ کردووە! ئاوڕی هەر لێ نەداوەتەوە. واتە ئەویش کارەکەی کردووە.
پاش قەدەرێک وەخۆ هاتمەوە و پێم وابوو کە ئەمە ڕەنگە باشترین کار بێت. کاری زۆر چاکی کرد. ئەوانیش هەر ئەوەیان لێ دەویست. لە بیرەکەشدا خۆ ناتوانێ ڕابکات. ئەو پەتەکەی دیتبوو کە لە مجرییەکەدا بوو و دەیزانی کە بە کەڵکی ئەم کارە دێت.
خەسارەکە زۆر گەورە نەبوو، خاتوون! درێژەی پێ دەدات: “ئیتر کە مرۆڤ سڕ بوو ئاوای لێ دێت..
فرانسین دەفرەکانی بە ئارامی لەسەر یەکتری هەڵدەچنێ و دەیانباتەوە شوێنی خۆیان.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 487
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Original Language: נורבגי
סוג המסמך: תרגום
ספר: כתבה
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 04-02-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 04-02-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 04-02-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 487
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,738
תמונות 105,171
ספרים 19,550
קבצים הקשורים 97,847
Video 1,415
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
Folders
מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי הספרייה - ספר - ההיסטוריה מאמרים - ספר - נשים

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.422 2!