کۆیە لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا :
لە مانگی تشرینی دووەمی 1918 دا جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هات و دەوڵەتی عوسمانلی شەڕی دۆڕاند و لە باشوری کوردستان کشایەوە لە بەرواری #15-12-1918# هێزێکی ڕەمزی بەریتانیا بە سەرکردایەتی (کاپتن های) گەیشتە کۆیە و شاندێکی گەورە لە کەسایەتیەکانی کۆیە پێشوازیان لێکرد لەوانە (حەماغای غەفووری، عەوڵاغای حەوێزی، مەلا محمدی جەلیزادە، حاجی عەبدوڵا بەگ میران بوون)، یەکەم کاری کاپتن های دامەزراندنی کاروباری حوکمڕانی کۆیە بوو دووای تێگەیشتنی باری کۆمەڵایەتی شارەکە بۆیە بەم شێوەیە ئیدارەی کۆیەی دامەزراند.
- حەماغای غەفوری حاکمی ئیداری کۆیە و ناوچەکە.
- جەمیل ئاغای حەوێزی جێگری حاکمی ئیداری.
- مەلا محمەمەدی جەلیزادە قازی شەرعی.
- حاجی مەلا ئەحمەداغای سمایل ئاغای غەفوری حاکمی سوڵح.
- عبدولفتاح ئاغای حەوێزی سەرۆکی شارەوانی.
- حاجی عەبدوڵا بەگ لە بنەماڵەی قوچ پاشا بەڕێوەبەری ئەوقاف.
- مەلا حەوێز ئاغا غەفوری بەڕێوەبەری پۆلیسی پیادە.
- حاجی جەلیل ئاغای حەوێزی بەڕێوەبەری پۆلیسی سوارە.
ئێستا ئەو پیاو ماقوڵ و کەسایەتیە گەوهەرانەی ئەو سەردەم لە کوێ بێنین ئەو شارە لە وێرانی و بێنازی و بێکەسی ڕزگار بکا؟
ئا: دڵدار جەلیزادە [1]