کەروێشکەسپی
ئەو کەروێشکە سپییە
جوانە لەوێنەی نییە
هەتا بڵێی نیانە
خنجیلەیە و خەپانە
هەمیشە من حەزدەکەم
یاری لەگەڵدابکەم
دێم و دەچم لەگەڵیا
دەیدەمێ گێزەر و گیا
ئازاری یەکتر نادەین
لەگەڵ یەکتر لێبوردەین
ئەویش زۆر ئاسودەیە
هاوڕێی وەک منی هەیە
05– 03 - 2020
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە 7 ی گۆڤاری گڕوگاڵی نوێ ی پاشکۆی ژمارە 16 ی گۆڤاری بەیان بڵاوبۆتەوە کە لە شاری مەهاباد دەردەچێت.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 574
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!