پۆلی یەکەمین
منداڵی پۆلی یەکین
بۆیە ئازا و زیرەکین
هەر کە دەچینە ناوپۆل
دادەنیشین گورجوگۆڵ
پەرتوکمان دەردەهێنین
چونکە وانە دەخوێنین
چاوەڕێین مامۆستامان
بە خەندە دێتەلامان
بە یاری و گفتی شیرین
دەمانخاتە پێکەنین
هیوا دەبەخشێ پێمان
هەتا ڕووناکبێ ڕێمان
لەگەڵ زانیاری بەسوود
ئینجا گۆرانی و سروود
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (131) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 680
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!