وەرزش
بۆ ئەوەی تەندروستبم
ڕۆژانە وەرزش دەکەم
بە باز و جوڵە و یاری
جوانیی بە لەشم دەدەم
شادم کە وەرزش دەکەم
گەشاوەن چاوەکانم
جوان و ڕێک و بەهێزن
ئێسک و ماسولکەکانم
ئەوەی کە وەرزشکارە
گورجوگۆڵ و ئازایە
هەمیشە تەندروستە و
خاوەن حەز و خولیایە
تا ئاسودە و دڵخۆشبم
لە ماڵ و قوتابخانە
لەگەڵ هاوڕێکانی خۆم
وەرزش دەکەم ڕۆژانە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (30) گۆڤاری (ژیار) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,330
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!