لێوان خۆشەویستە
لێوان کچێکی ژیرە
خاوێن و ڕۆشنبیرە
وریا و ژیر و لێهاتوو
دانیشتووە لە پۆلی دوو
رێزی هەمووانی لایە
لەگەڵ کەس بەشەڕنایە
بەرگی خاوێن و جوانە
وتەی نەرمونیانە
ئەرکی خۆی بەجێ دێنێ
وانەکانی دەخوێنێ
بۆیە هەمیشە لێوان
خۆشەویستە لای هەمووان
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (99) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 976
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!