ڕۆژی ئاڵا
ئەمڕۆ زۆر شادمانم
ڕۆژی ئاڵاکەمانە
جلی کوردیم پۆشیوە
هاتووم بۆ قوتابخانە
دیمەنێکی زۆر جوانە
ئاهەنگیان سازکردووە
یادی ڕۆژی ئاڵایان
بەبەرزی ڕاگرتووە
ئاڵا هێمای بونمانە
سەروەری گەل و هۆزە
شکۆی نەتەوەی کوردە
بۆیە لامان پیرۆزە
دەبا هەموو یەکبگرین
تا سەرکەوێ نیشتمان
با ئێمەش وەک وڵاتان
شەکاوەبێ ئاڵامان
17 – 12 - 2019
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,452
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!