کۆمپیوتەر
ئامێرێکم لەم ژینە
بمناسن منداڵینە
مرۆڤ دروستی کردووم
پڕ لە زانیاری کردووم
وەرن بۆ لام بمدوێنن
چیتان ویست لێم دەربێنن
وەکو گەنجینە وەهام
پڕ زانیاری بەبەهام
بۆ هەرکاتێک کەویستان
دەرگای زانینم بۆتان
هێما و وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
پیت و وشەی ناو فەرهەنگ
پێشکەش بە ئێوە دەکەم
تابیرتان پاراوبکەم
ئێوەش هاوڕێبن تاسەر
لەگەڵ منی کۆمپیوتەر
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (88) ی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,120
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!