هەنگ
منداڵە ژیکەڵەکان
گوێم لێبگرن هەمووتان
با تاوێک بتاندوێنم
خۆمتان پێ بناسێنم
نازناوی ژینم هەنگە
ناوم جوان و قەشەنگە
زیندەوەرێکی وردم
بەڵام بەدەست وبردم
دەفڕم لەم چڵ بۆ ئەوچڵ
بۆنیان دەکەم گوڵ بە گوڵ
ماڵم لە مۆمخانەیە
ورد و خنجیلانەیە
هەم جێگای کارکردنە
هەم بۆ کاتی خەوتنە
کاری من زۆر سەنگینە
بۆ بەرهەمی هەنگوینە
پێشکەشتان دەکەم هەنگوین
سەرچاوەی خۆشی بۆ ژین
بۆ ساتێک خۆشی ئێوە
هەردەم بزەم لە لێوە
دەبا ئێوەش وەکو من
ئازا و وریا و چالاکبن
هەروەکو مۆم ڕووناک بن
دڵسۆزی گەل و خاک بن
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە(8) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاو کراوەتەوە، هەروەها مامۆستا(موحەمەد عەبدوڵا) ئاواز و موزیکی بۆ کردووە و بەکۆرس بە گۆرانی وتراوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 824
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!