مافی منداڵ
ڕۆژ، ڕۆژی مناڵانە
مافی ڕەوای خۆمانە
بۆ ئەم ڕۆژە پەرۆشبین
چەپڵە لێدەین دڵخۆشبین
ئەمڕۆ ڕۆژی قاقایە
گۆرانی و مۆسیقایە
فیستیفاڵێک سازدەکەین
دڵمانی پێ شاددەکەین
نواندنی سەر شانۆ
زۆرجوانە لە من و تۆ
بیرۆکەی شانۆی ئەمساڵ
ناودەنێین مافی مناڵ
بەبەهرە و خولیای خۆمان
بەسەردەبەین ئەمڕۆمان
زیرەکیمان دەنوێنین
گەورەو بچووک دەدوێنین
ئەم هۆنراوەیە کراوە بە گۆرانی لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری منداڵانی چەمچەماڵ، لە وتنی هانۆ عەباس.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,012
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!