ژیانی ئازادی
ئای چەندە ڵخۆشم من
دوورم لە دەستی دووژمن
نیشتمانم ئازادە
بۆیە دڵم پێی شادە
بەبێ ترس دەتوانم
چی بڵێم بە زمانم
وێنەی شاخ و دەشت و دۆڵ
سەوزایی و یاڵ، خاک وخۆڵ
دەکێشم بە ئازادی
ئای چەند خۆشە ئازاد!
ئاوەدانی نیشتمان
خۆشی خستۆتە دڵمان
لە خاکی پڕ سەروەرین
بۆیە وا بەختەوەرین
سروود دەڵێین بە شادی
بۆ ژیانی ئازادی
3 – 11 – 2004چوار شەممە
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (60) ی گۆڤاری گوڵەکان بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,255
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!