ماهی من ڕۆژێ لە ڕوو لا دا نیقاب
شەو مەگەر هەڵبێ لە شەرمان ئافتاب
لێوی هەر هاتە قسە، ڕۆحم چووە
بۆ سوئالی ئەو، بەڵێ ڕۆحە جەواب
ئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر
زۆری ڕانەگرن لەگەڵ من بۆ حیساب
ڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب
ئەو جەنابە هەر لە منیە ئیجتیناب
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,094
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!