جۆری وشە:
تۆڵە: (ناوە)
واتا: تۆڵە؛ حەیف؛ تۆڵ.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئەوی لە دوژمن تۆڵە دەستێنێ ئەو ئینتیقامەیش بۆ ئەو نامێنێ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
خۆی لەبەر لافاوی قینی توندی گەل ڕاناگرێ
دوژمنی وەحشی و دڕندە و زاڵم و زۆرداری کورد
دەچتە سەر دارێ لە ڕۆژی ئینتیقام و تۆڵەدا
ئەو کەسەی کوشتی بە ناهەق پێشەوا و سەرداری کورد
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!