دەقی پرسەنامەکەی کەجەکە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شۆڕشگێر و ئازادیخواز و پێشەنگی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو قادری حاجی عەلی-مان پێشگەیشت. لە دەستدانی کاک قادری حاجی عەلی خەسارەیەکی مەزنە بۆ تێکۆشانی سیاسی و دیمۆکراسی و ئازادیخوازی لە باشوری کوردستان.
کاک قادری حاجی عەلی لە هەموو وێستگەکانی ژیانی شۆڕشگێریدا داکۆکی لە ئازادی و یەکسانی و مافپەروەری کردووە و وەکو کەسایەتیەکی نەتەوەیی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا ڕۆڵی مەزنی هەبووە لە دەستکەوتە سیاسی و دیمۆکراسیەکانی گەلەکەماندا.
یاد و بیرەوەری کاک قادری حاجی عەلی لە تێکۆشانی ئازادیخوازی و عەدالەتخوازی گەلەکەماندا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنیتەوە.
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕای گشتی گەلی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی کاک قادری حاجی عەلی و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی لە یەکێتی نشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و خۆمان بە خاوبەشی خەم و پرسەی هەموو لایەک دەزانین. داوا لە یەزدانی مەزن دەکەین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە هەموو لایەک بدات.
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کۆما جڤاکێک کوردستان-کەجەکە[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,094
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!