قوماش 63
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
گۆتی: خائین هەر خائین، ئلێڕە ئەو لئوڕوبا! گۆتم: بازۆ گۆتی: ئەگەر بڕۆمە ئەوڕوپای واز لە سیاسەت دەینم و خەریکی ژیانی خۆم دەبم، زۆر حەز دەکەم لە سینەمای بخینم و ببمە دەرهێنەر! گۆتی: ئەگەر ئەو قسە ڕاست باشتڕ بازو بڕوا ئوروبا، ئەگەر نا ڕاست، ئەمە دەکوژین بازو لبالیسان، ئەمە هەیە زۆڕ انسان وەتەنی لەناو ئەوان! گۆتم: ئەمن قسەکەی تووم پێگەیاند و گۆتم: ئەبو عەلا دەرێ بێتەوە عەفوی دەکەین و زۆر شتی لەبۆ دەکەین، بەس ئەو هەر باسی ئەوڕوپای دەکرد، ئەمن تەئکیدم بازۆ لەوێ نامینێ! ئەبو عەلا بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ گۆتی: ئەتوو بڕوا، ئیش ئەتوو تەواو، بەس ئەتوو ئەو ژن ناسی؟ گۆتم: کیهان ژن؟ گۆتی: ئەوی لێڕە پێش توو؟ ئەمن زانیم لەگەر بەدە بێ دەرپێیتی، بەران خۆم لە گێلی دا، پێمگۆ: نەخێر نایناسم، لۆ ئەوە کێبوو؟ گۆتی: ئەتوو ماعەلێک ئەو کێ، بەس لۆ ئەو ژن بوو مشەوەش کە دیت ئەتوو؟ گۆتم: وەڵلا برێم چ، ئەمن چسوانم ئەو ژنە کێیە! ئەبو عەلا قەناعەتی بە قسەکانی من هات و گۆتی: یاڵلا بڕو، مع السلامە، لە دائیرەی ئەمن هاتمە دەرێ و گۆتم: ئۆخەی ڕزگارم بوو، خوایە گیان وەنەکەی جارەکیدی لەدووم بنێرن!
چوومە تەربیەی، گۆتم بزانم ناوم نەهاتتەوە لۆ دامەزراندنێ، چوومە ژۆرێ پرسیم، گۆتیان بڕۆ ژۆری ڕەقەم سێزدەی بزانە ناوت هاتتەوە، گۆتم: وەڵلاهی ڕەقەم سێزدە بی، زەحمەت ناوم هاتبیتەوە، چوومە ژۆرێ و سەلامم لە کارمەندەکەی کرد، گۆتم: لۆ شتەکی وا هاتیمە، فایلەکی لەناو چەکمەزەی مێزەکەی دەرینا و تەماشای کرد، گۆتی: وەڵلاهی هێشتا ناوت لە دائیرەی ئەمن نەهاتتەوە، گۆتم: ئیمن بەتەنێ؟ گۆتی: نا، زۆرن، قسە هەیە حەفتەی دابێ، هەندە ناویدی بێتەوە، سەر بدەوە بەشکوو ناوت لەگەر دابی، گۆتم: باشە زۆر مەمنون! هاتمە دەرێ و شۆڕ بوومەوە لۆلای مارێ، زۆر حەزم دەکرد بچمە تازیەی قادرە فەندی و فاتیحەکی بخینم، بەران لە ترسی سەرۆک جاشەکەی نەدەوێرام، تازیە سبەینان و هێواران لە مزگەفتێ بوو، بەس شەوێ دەچوونەوە ماری مردیەکەی، گۆتم: دەبا بە پێش مزگەفتێ دابچم، ئەگەر سەرۆک جاشەکە لەوێبوو، ناچمە ژۆرێ، ئەگەر لەوێش نەبوو، دەچم فاتیحەکی دەخینم!
گەیشتمە لای مزگەفتێ، دیتم پیکەبەکی پڕی جاش لەوێ ڕاوەستایە و پێش دەرکەی مزگەفتێش پڕی چەکدارە، گۆتم: دیارە لەوێیە، با بگەڕێمەوە هەتا تووشی کێشەکی نەبوویمە! لە جادەی دەڕۆیشتم و دەچوومەوە لای مارێ، بەڕازیلیەکی تەکسی ڕایگرت، بە دەستی ئیشارەتی داو گۆتی: وەرە بتگەینم وەرە! تەماشام کرد ناسیمەوە، کابرای پرسگەی مەعمەل مافوری بوو، ئەوی فەیرۆز لەوێ فەرمانبەربوو، گۆتم: فرسەتە با لەگەری سواربم، بەشکوو خەبەرەکی فەیرۆزم دەداتێ! سەلامم لێکرد و دەرکەی تڕومبێلم کردەوە و سواربووم، بەخێراتنی کردم و گۆتی: یاخوا بەخێر بێی، کێوە دەچی؟ گۆتم: وەڵلا دەچمە لای خەستەخانەی جمهوری، گۆتی: بەچاوان، بەران با پرسیارەکت لێبکەم ئەگەر لە درت گرێ نەبی، گۆتم: ناوەڵلا، فەرموو! گۆتی: ئەتوو کوو دەهاتیە کن ئەو فەیرۆزەی؟ گۆتم: لۆ؟ گۆتی: ماخران ئەوە بەعسیەکی زۆر گەورەبوو، کەس نەدەوێرا خۆی تێبگەینی، گۆتم: ئەوە خزمەکم گیرابوو، دەهاتم واستەکی لۆ بکا و بەرببی، وەعدی دامێ شتەکی لۆ بکا، دوایێ هاتمەوە لەوێ نەمابوو، ئەوە نازانی چی بەسەرهات؟ گۆتی: وەڵلا مێردی بە عارەبەکی کرد و خۆی نەقری بەغدایێ کرد، ئێستا ڕەفیقەیە و لە یەکێتی ئافرەتانی عیراق دەوام دەکا، چما بە سێ ئیستعلاماتان دەیگەیێ! گۆتم: بەڕاستتە؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا، ئەدی خزمەکەت بەرنەبوو، گۆتم: نەخێر هەتا ئێستا بەرنەبووە!
گەیشتینە لای خەستەخانەی جمهوری، گۆتم: لۆ نایێی نیوڕانێ لە خزمەت دابین، گۆتی: زۆر مەمنون دەبی بچمەوە، خێزانەکەم بڕەک نەخۆشە، دەیبەمە خەستەخانەی، پارەم دەرینا بیدەمێ، گۆتی: عەیبە بابە عەیبە، ئەمن بەخۆم لۆتووم ڕاگرتیە، زۆر مەمنونی بووم و خواحافیزیم لێکرد و چوومەوە مارێ، وەکی چوومەوە بابیشم هاتبۆوە، سەلامم کرد، گۆتی: چوویە تەربیەی؟ گۆتم: بەرێ، گۆتی: ناوت نەهاتبۆوە؟ گۆتم: وەڵلا بابە هێشتا موافەقەی دائیرەی ئەمن نەهاتتەوە! گۆتی: خوا کەریمە ئیشاڵلا دێتەوە!
نوێژی مەغریبێم کرد و گۆتمە بابم لەگەر شێرۆی جیرانمان هەتا کن برادەرەکی دەچم بڕەک نەخۆشە، بابم گۆتی: کوڕم دە بەو شەوەی مەچووە دەرێ، با تووشی چشتەکی نەبی، گۆتم نیو سعاتەکم پێدەچی و دێمەوە! بەناچاری بەخۆو بە داکم گۆتیان: دەباشە کوڕم باشە، بەران تاخیر نەبی! گۆتم: زۆر باشە، چوومە دەرێ و لە دەرکەی ماری شێرۆم دا، هاتە دەرێ و گۆتی: خێر! گۆتم: سواری تڕومبێلی بە با بڕۆین، گۆتی: خەفەرم وا دەچمە خەستەخانەی، گۆتم: زۆر زەرورە، گۆتی: دەیاڵلا با زوو بڕۆین، سواری تڕومبێلی بووین و شێرۆ پێی لێنا، گەیشتینە پێش دەرکەیمە و داکم هاتە دەرێ، دەستی لە تڕومبێلی برند کرد، شێرۆ سەبری کردەوە، داکم گۆتی: شێرۆ قوون کەتی زۆرت ئاگا لە جەرگۆی بی! شێرۆ یەک ئیستاپی کرد و گۆتی: لە بەدە بێ دەرپێی کەمتر بم ئەگەر ئەو کوڕەی توو بگەینم!
شێرۆ ڕاست هاتە خوارێ و تڕومبێلی بە جێهێشت و ڕۆیی لۆ مارێ، کەتمە دووی و هەرچەند لێی پاڕامەوە فایدەی نەبوو، گۆتم: کورە دختۆر ئەتوو کوو قسەی داکمت لەبەر دریە، ئەتوو نازانی داکم دری چەند سافە! گۆتی: ئەو داکەی توو بوویتە قاندڕی من، ئیللا دەبی لە جەووم بدا، بەس بزانم کێ مایە لەو کۆرانەی داکت ناوەکی لێنەنێ، ئاخر دختۆرەکی گەورە و گرانی وەکی من ئی وەیە پێم برێ قوون کەتی! گۆتم : هەی ڕەحمەت لە بابت، وەڵلاهی داکم ئەتووی زۆر خۆش دەوێ، بڕوا بکە هەر دوعات لۆ دەکا، دەرێ شێرۆکە نەبی، ئەمە لەگەڕەکێ هەموو بە نەخۆشی دەمرین! شێرۆ گۆتی: بابمرم ئەوجە قەدرم دەگرن، ئاخر کورد ئەوهایە، هەتا نەمری قەدرت ناگرن! وەختەکی داکم بە دوومان داهات، گۆتی: ئەرێ شێرۆ ئەوە چیە ئەو زەمانەی ئەوها گران دەفرۆشی، کفر بوو سوعبەتەکمان لەگەر کردی، دە وەڵلاهی بشفڕی و بشمری لەکنە من هەر شێرۆ قوون کەتی! شێرۆ بە جارەکی شێت بوو، لە خەمان وەرگەڕا دیواری بە پێلەقان، گۆتمە داکم: ئێ دایە وەختی هەندێیە، فەرموو ئەوە دختۆر شێرۆ توڕە بوو، هەونکە وەنەبا ئەمە گەیشتبوونە ماری ئەو برادەرەی! داکم گۆتی: ئێ ئەمنیش لۆیێ گەمەم لەگەر ئەعسابی کرد، هەتا نەتباو نەچنە دەرێ، ئاخر ئەو شەوە ئی وەیە بچنە دەرێ! شێرۆ گۆتی: دە وەڵلاهی مادام ئەتوو پێت خۆشە ئەو کوڕەی نەبەمە دەرێ، ئەوە بردم! شێرۆ گەڕاوە لۆلای تڕومبێلی و گۆتیە من: وەرە سواربە وەرە! وەڵلاهی برێی عاجی ئۆمەرانیش دەتبەم! ئەمن غارمدا ناو تڕومبێلی، شێرۆ پێی لێنا و داکیشم گەشکەکی بە تڕومبێلی گرت و گۆتی: بە قوربانی سەرکم بی قوون کەتی!
گەیشتینە سەر شێستی، شێرۆ گۆتی: کێوە دەچی؟ گۆتم: ئازادی! گۆتی: پەکوو ماخران، ئەرێ ئەوە چ داکەکەت هەیە، وەڵلاهی تەیر بە عاسمانێ دابێ، ناوەکی لێدەنێ، کوو ئەو ناوەی بە دوو من هێخست، گۆتم: گێمەدێ مە، بە خوای داکم دری سافە، گۆتی: بە ویزدانت در سافی ئەوەیە ناو لە خەرکی بنێ قوون کەتی! گۆتم: دەتوو واز لەوەی بینە با چشتەکت لۆ بگێڕمەوە، گۆتی: برێ! گۆتم: ئەوڕۆ لە دائیرەی ئەمن لە دوویان ناردم لەسەر بازۆ چاو بەلەبۆقی، برێ کێم لەوێ دیت؟ گۆتی: کێ؟ گۆتم: بەدە بێ دەرپێ! گۆتی: برێ بە نامووسم! گۆتم: بڕوا بکە! شێرۆ مستەکی لە سووکانی تڕومبێلی داو فیتەکی دوور و درێژی لێدا و گۆتی: هەتیم ئەو نەوعانە دەگەنە هەموو جێیەکی، خوایە بمانپارێزی، ئەتوو بەمن برێ لە ئازادی دەچیە کێ؟ گۆتم: مارەکەی جاران! گۆتی: ماری قادرە فەندی؟ گۆتم: بەرێ، ئاگات لێیە مردیە؟ گۆتی: نەبابە؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا! گۆتی: ئەوجە بەو شەوەی لۆ دەچی؟ گۆتم: دەچم سەرەخۆشی لە هەورینی دەکەم! گۆتی: هەتیم ئەتووش پیس لێدرای ها! باشە ناترسێی ئەو ڕەیس جاشە لەوێ بی؟ گۆتم: ئەگەر لەوێ بوو دانابەزم، لەوێ نەبوو دوو قسان لەگەر هەورینی دەکەم و دێمەوە، بەجێمنێلی! شێرۆ گۆتی: ئەمر دەکەی عاشق!
گەیشتینە لای ماری هەورینی، دیتمان گەڕەک چۆلە و هیچ چەکدار و جاش و ماش لەوێنینە، دابەزیم و چووم لە دەرکەم دا، مندارەک هاتە دەرێ، سەلامم لێکرد و گۆتم: بڕۆ گازی هەورینی کە! گۆتی: باشە، مندارەکە چۆوە ژۆرێ و بڕەک پێچوو هەورین هاتە دەرێ! چاوی بەمن کەت، لە پڕمەی گریانێی دا، گۆتی: بابم ڕۆیی و تەواو، ئەمن بوومە سەبەبی ئەوەی بابم ئەوهای لێهات، تازە بابم نایێتەوە، ئەی خوایە کوو مارمان کاول بوو!
مایتی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!