ناوی تایبەت بە کەلوپەلی چێشت:
هەندێ ناو دەخەینەڕوو، کە لە فەرهەنگی کوردەواریدا، تایبەتە بە ناوی ئەو کەلوپەلانەی کە چێشتیان تێ کراوە، یان خواردنیان لەناوکراوە، وەک:
لەگەن: جۆرە قاپێکی گەورەی فافۆن یان ئاسنجاوە، چێشتی تێدا دەخورا، ئەم وشەیە لە ئیدیۆمدا هاتووە (دەم وچاو لەگەنە دۆینە)، بە کەسێک گوتراوە، کە دەم و چاوێکی گەورە و قەبەی هەبووبێت.
دەوری: قاپێکی گەورەی ئاسنجاوە، شلەی نیسک و ساوار و ماش و ئه و جۆرە شتانەی تێکراوە، ئەم وشەیە لەکاتی ئێستادا بە وشەیەکی سست دادەندرێت و بەکارهێنانی زۆر کەم بۆتەوە.
سەحەن: جۆرە قاپێک بووە، وشەیەکی وەرگیراوە، ئێستا بە وشەیەکی سست دادەندرێت.
عاجەت: (لە وشەی (حاجة) ی عەرەبییەوە هاتووە، دەنگی (ح) گۆڕاوە بە دەنگی (ع)، بە وشەیەکی سست دادەندرێت).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,269
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!