لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەروەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دو چاوی من کەوا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
شەرابی لەعلی ڕوممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان
#نالی#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,082
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!