ناونیشان: چۆن هاوین ڕوودەدات کاتێک زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی دووری لە خۆرەوە بەڵام زستان کاتێک زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی نزیکی لە خۆرەوە ڕوودەدات؟
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
هاوین لای خۆمان کاتێک زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی دووری لە خۆرەوە ڕوودەدات
بەڵام زستان کاتێک زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی نزیکی لە خۆرەوە ڕوودەدات، ئەوە چۆن دەبێت، و لەوانەیە سەیریش بێت.
ئاسانکردنی هەندێک زاراوە:
▪ زەوی هەسارەیەکە دوو جووڵەی جیاوازی هەیە، یەکەمیان بەدەوری خۆیدا و دووهەمیان بەدەوری خۆردا.
▪ زەوی خولانەوەکەی بەدەوری خۆردا بە ماوەی 365 ڕۆژ تەواو دەکات لە خولگەیەکی دیاری کراو، خێرای دەگاتە نزیکەی 107کم / کاتژمێر.
▪ هەندێک کەس پێیان وایە خولگەی زەوی لە دەوری خۆردا بازنەییە بەڵام لە ڕاستیدا خولگەی زەوی لە دەوری خۆردا بازنەیی نییە بەڵکو هێلکەییە و لە ئەنجامی خولانەوە زەوی بەدەوری خۆردا دوو خاڵی سەرەکیمان دەست دەکەوێت:
1-خاڵی دامێن : بریتییە لە نزیکترین ماوە لە نێوان زەوی و خۆر لە کاتی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆزدا، واتا زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی نزیکی لە خۆرەوە، ماوەی نێوان زەوی و خۆر لە خاڵی دامێن دەگاتە نزیکەی 147,090,000کم، و زەوی لە 4 کانونی دووەم لە هەموو ساڵێک دەگاتە ئەو خاڵە.
2- خاڵی لوتکە: بریتییە لە دوورترین ماوە لە نێوان زەوی و خۆر لە کاتی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا، واتا زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی دووری لە خۆرەوە، ماوەی نێوان زەوی و خۆر لە خاڵی لوتکە دەگاتە نزیکەی150,100,000کم، و زەوی دەگاتە خاڵی لوتکە دوای 6 مانگ لە گەیشتنی بە خاڵی دامێن.
▪ هەسارەی زەوی، هەسارەیەکی لارە بەگۆشەی 23.5 ° و لە ئەنجامی ئەم لاربوونە و خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا چوار وەرزەکە ڕوودەدات.
▪ گۆی زەوی بۆ دوو بەشی یەکسان دابەش دەکرێت بریتین لە:
1- نیوە گۆی باکووری زەوی (باکووری هێڵی کەمەرە)
2- نیوە گۆی باشووری زەوی(باشووری هێڵی کەمەرە)
لە ئەنجامدا:
هۆکاری سەرەکی ڕوودانی هاوینی لای خۆمان ستوونی تیشکی خۆر لە سەر خولگەی قرژاڵە کەواتا نیوە گۆی باکووری زەوی بەشێکی گەورەی لە تیشکی خۆر بەردەکەوێت بەمەش وەرزی هاوینی لە نیوە گۆی باکووری زەوی ڕوودەدات و لە هەمان کاتدا لە نیوە گۆی باشووری زەویدا وەرزی زستاندا ڕوودەدات.
ئەمەش بەهۆی لاری زەوی لە کاتی خولانەوەی بەدەری خولگەکەیدا، کە دەبێتە هۆی نایەکسانی دابەش بوونی تیشکی خۆر بەسەر هەردوو نیوە گۆی باکوور و باشووری زەویدا بەپێی شوێنی زەوی بۆ خۆر، واتا خولگەی زەوی هۆکاری سەرەکییە لە گۆڕانی وەرزەکان لە ئەنجامی گۆڕانی گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر.
دەبێت بزانین تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر خولگەی کارژۆڵە کاتێک زەوی لە خاڵی لوتکە دەبێت (زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی دووری لە خۆرەوە)، و بەپێچەوانە کاتێک تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر خولگەی کارژۆڵە لە نیوە گۆی باشووری زەویدا زەوی لە خاڵی دامێن (زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی نزیکەی لە خۆرەوە).
دەرئەنجام بۆمان دەردەکەوێت گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر هۆکاری سەرەکییە بۆ پلەی گەرما لە هەر خاڵی لە سەر گۆی زەویدا لە ئەنجامی لاری خولگەی زەوی، و گۆشەی کەوتنی خۆر لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە بەپێی شوێنی زەوی لە کاتی خولانەوەی بەدەوری خۆردا.[1]