ئەی دلێران، بێچوە شێران
بەسیە، هەستن لە خەو، وا بەیانە
بۆ بەرزی قەومی کورد
تیکۆشن دەست و برد
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن
عالەم ئەمڕۆ هەر خەریکە
هەوڵ ئەدا بۆ بەرزیی ژیانی
یەک گرن، پێش کەون
ڕاپەڕن، سەرکەون
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن
مەکتەبە دەرمانی ئێمە
خوێندنە ڕەهبەری ڕزگاری
هەستن ئەی لاوی کورد
تێکۆشن دەست و برد
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن
چارەسازان، کاربەدەستان
بۆچی وا مات و بێ دەنگ و دوورن
ئۆباڵی قەومی کورد
لە ئەستۆی ئێوەیە
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن
#فایەق بێکەس#[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,164
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!