دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان سەرنووسەر و میدیاکارانی بڵاوکراوەی (المرصد)
بەبۆنەی بیستوهەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی بڵاوکراوەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم.
(الإنصات المرکزی) سەکۆیەکی گرنگی میدیای یەکێتیی بوو کە بە زمانی عەرەبی هەواڵ و ڕووداوە گرنگەکانی کوردستان، عێراق و جیهانی دەگواستەوە و خوێنەرێکی دەستەبژێری تایبەتی سیاسی و ڕووناکبیری لەخۆی کۆکردبووەوە.
هیوادارم وەرزی نوێی کارکردنتان لەرێگەی گۆڤاری (المرصد) و ماڵپەرەکەتانەوە ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە کۆکردنەوەی هەواڵ و شیکاریی ورد سەبارەت بە ڕووداوە گرنگەکان و گەیاندنی پەیامی کورد بەشێوەیەکی پیشەییانە بە شەقامی عێراق. ئەرکی ئێوەیە زانیارییەکان وەک خۆی و ڕاستگۆیانە بگەیەننە خوێنەرانتان و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ و زانیاری بەردەوامی بە کارەکانتان بدەن. بۆ ئەم ئامانجەش پاڵپشت و هاوکارتان دەبم.
هەر شاد و سەرفراز بن
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,260
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!