دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بۆکۆچی دوایی هەڤاڵی ڕوناکبیر عوسمان حەسەن شاکر، ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و هەڤاڵانی دەکەین.
هەڤاڵ عوسمان کادرێکی دڵسۆز و بەئەمەکی لێهاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت و ڕوناکبیرێکی چالاکی ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار بوو لەسەردەمی ڕژێمی بەعس و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە چەندین چالاکی و خەباتی مەدەنی دژی ڕژێمی بەعس.
لەدەستدانی کادرێکی دڵسۆزی وەک هەڤاڵ عوسمان لە دڵەوە نیگەرانیکردین و لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی شادبکات و سەبووری بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
30ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,801
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!