הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,968
תמונות 106,406
ספרים 19,323
קבצים הקשורים 97,287
Video 1,397
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
نزیکی پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر دۆزینەوەی ڕێگای دەریایی ئەفریقا چۆن بووە سەرەتای مایەپووچی کوردستان و بوژانەوەی ئەوروپا؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نزیکی پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر دۆزینەوەی ڕێگای دەریایی ئەفریقا چۆن بووە سەرەتا...

نزیکی پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر دۆزینەوەی ڕێگای دەریایی ئەفریقا چۆن بووە سەرەتا...
نزیکی پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر دۆزینەوەی ڕێگای دەریایی ئەفریقا چۆن بووە سەرەتای مایەپووچی کوردستان و بوژانەوەی ئەوروپا؟
نووسینی: سۆران حەمەڕەش

کوردستان بە گۆڕانکاری ئابووری گەورەدا ڕۆیشتووە و هەمیشە بەو جۆرەی ئەم چەند سەدەیەی ڕابردوو نەبووە. سەردەمانێک ئەو وڵاتە لە ڕووی ئابووریەوە زۆر بووژاوە بووە. یەکێک لەو سەرچاوە داراییانەی کە بۆ هەزاران ساڵ بووە خەڵکی کورد متمانەی کردبووە سەر، ڕێگای بازرگانی جیهانی ئاوریشم بووە. ئەم ڕێگایە وڵاتەکانی ئاسیا، بە تایبەت هیندستان و چین کە ناوەندی ئابووری و فەرهەنگیی گرنگ بوون، دەبەستەوە بە ئەوروپا. ئەم ڕێگا سەرەکیە جیهانیە بە کوردستاندا ڕۆیشتووە (بڕوانە نەخشەکەی دەستی چەپ). بەهۆی ئەوەی کوردستان لەسەر ئەو ڕێگا بازرگانیە بووە، چەنین شاری گرنگ بە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروست بوو بوو. لە هەمان کاتدا گرنگی ئەو ڕێگایە تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەبووە بەڵکو ڕێگاکە هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ ئاڵوگۆڕی فەرهەنگیی نێوان ئەو وڵاتانەی لەسەر ئەو ڕێگا بازرگانیە بوون.
بەو جۆرە خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو لە ئاین و فیکری چین و هیند و ئەوروپا بێ ئاگا نەبووە. زۆر لە بەڵگە مێژووییەکان ئەو ڕاستیە دووپات دەکەنەوە. پیرشالیار لە هەوراماندا نزیکی هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕووی فیکر و ڕوانگەی ئاینییەوە کاریگەری فەلسەفی و ئاینی چینیەکانی لەسەر بووە. یان فەیلەسوفێکی سەدەی دووەمی زاینی وەک بەردەیسان، لە کوردستانی باکور و سەدەی دووەمدا، هەر بەهۆی ئەو هۆکارەوە بووە کە کتێبی لەسەر هیندستان نووسیوە. مانی پێغەمبەر کە بنەچە هەمەدانی بووە، ویستوویەتی ئاینێک دروست بکات کە ناوەندگیری نێوان ئاینە گرنگەکانی وەک بودی، کریستیان و زەردەشتی بێت کە ئەو کات بەهۆی بەستراوەیی کوردستان بە ئەوروپا و ئاسیاوە، کاریگەری فیکری هەموویان لەسەر ئەو پێغەمبەرە هەبووە. بە هەمان شێوە سەرنج دەدرێت کە لە سەدەی نۆیەمدا تۆماس مەرگەیی لە کەرکووکدا ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵک لە کەنیسەکانی کوردستانەوە ڕوویان کردۆتە چین بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی کریستیانی. بەو جۆرە ئەو ڕێگا بازرگانیە جیهانیە بۆ هەزاران ساڵ مایەی بوژانەوەی ئابووری و بەستنەوەی کوردستان بووە، لە ڕووی فەرهەنگیەوە، بە جیهانەوە.
بەڵگەکان پێمان دەڵێن کە کوردستان لە چەند سەردەمێکدا تووشی گۆڕانکاری نەرێنی گەورەی ئابووری بووە. حەمدوڵای مستەوفی کە باسی کوردستان دەکات، دەڵێت “داهاتی لە سەردەمی سلێمان شادا [سەلجوقی]، دوو ملیۆن دیناری دراوی ئەمڕۆ بووە [مەبەستی دیناری سەردەی خۆیەتی] بەڵام ئێستا بڕەکەی بە تۆمارکراوی دوو سەد و یەک هەزار و پێنج سەد دینارە”. واتە داهاتی کوردستان لە ماوەی کەمتر لە دوو سەد ساڵدا دە هێندە دابەزیوە. مستەوفی لە بەشێکی هەمەدان و نەهاوەند و کرماشانەوە هەتاوەکو شارەزوور بە کوردستان دادەنێ و بەشەکەی تری لە هەولێر و موسڵەوە هەتاوەکو ڕەقە و ماردین و ئورفە، بە هەرێمی دیاربەکر دادەنێت کە ئەویش داهاتەکەی لە ماوەی کەمتر لە سەد ساڵدا لە نزیکی دە ملیۆن دینارەوە دابەزیوە بۆ کەمتر لە دوو ملیۆن دینار. بەڵام بە گشتی ئەو بەشەی دیاربەکری کوردستان کە مستەوفی ئاماژەی پێدەکات، دەوڵەمەند تر بووە و کەمتر تووشی نەهامەتی هاتووە وەک لە بەشەکەی تری کوردستان.
هۆکاری سەرەکی ئەو گۆڕانکاریە ئابووریە کە ئیبن مستەوفی ئاماژەی پێدەکات، هاتنی مەغۆلەکان بووە کە تێیدا کوردستان تووشی کاولکاریەکی گەورە هاتووە. ئەم زانیاریە هەندێک بەڵگەی تریش پشتگیری دەکەن. بۆ نموونە شارەزوور کە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گرنگ و ناوەندێکی فەرهەنگیی گرنگی کوردی بووە، بەشی زۆری خەڵکەکەی بەجێیان هێشتووە. ئیبن خەلدون ئاماژە بەوە دەکات کە دوای هاتنی مەغۆل، دوو هۆزی گەورەی لوین و باپیر، شارەزووریان بەجێهشیتووە و ڕوویانکردۆتە وڵاتی مەغریب.
ئەمە گۆڕانکاریەکی مەزن وبەرچاوە لە ئابوری کوردستاندا. واتە ئابووری لەماوەی دوو سەد ساڵدا دە هێندە دابەزیوە. بە دڵنیایی ئەو گۆڕانکاریە گەورەیە کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر هەموو لایەنێکی ژیان. لە دوای حوکمی مەغۆلەوە ئابووری کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دواتریش لەسەردەمی حوکمی تورکە عوسمانیەکانیشدا ڕووی لە بوژانەوە نەکردووە. بەو جۆرە کوردستان لە سەدەی سیانزەیەمەوە ئابووریەکەی بەهۆی کۆمەڵێک ڕووداوی هەمەجۆرەوە تووشی نەهامەتی هاتووە.
بەڵام لە سەدەکانی دواتردا ئەوە تەنها هۆکار نەبووە. داهاتێکی گرنگی تری کوردستان، ڕێگەی ئاوریشم بووە کە پشێتر ئاماژەی پێکرا. هەتاوەکو نزیکی سەدەی پانزەی زاینی ئەوروپیەکان نەیاندەتوانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستیان بە ئاسیا بگات، بۆیە دەبوو لە ڕێگای زەویەوە، بە ڕێگای بازرگانی ئاوریشمدا، کە بەشێکی بەشێوەی کاروان بە کوردستاندا تێپەڕیوە، کەلوپەلی بازرگانیان بە دەست بگات. بەڵام لە سەدەکانی چواردەی زاینیەوە سەردەمی بوژانەوەی ئابووری و فەرهەنگی ئەوروپی دەستپێکردبوو. وەک بەشێک لەم بوژانەوەیە، ئەوروپیەکان خەریکی دۆزینەوەی ڕێگای بازرگانی نوێ بوون بۆ فراواناکردنی ئابووریان. بۆیە لە سەدەی پانزەیەمی زاینیدا ڕێگەی ڕاستەوخۆی دەریاییان لەگەڵ ئاسیا لە ڕێگای ئەفریقاوە دۆزیەوە (بڕوانە نەخشەکەی دەستی ڕاست). ئەو ڕێگا دەریاییە هێندە مایەی هیوا بوو بۆ ئەوروپیەکان، بۆیە ناویان نا “The cape of Good Hope” واتە “سەری هیوای باش”. خاڵەکە سەری ئەفریقا بوو و لەهەمان کاتدا مایەی هیوایەکی گەورە بوو بۆ ئەوروپیەکان. بۆیە ناوەکە پڕ بە پڕی خۆی مانای هەبووە بۆ ئەوروپیەکان. لە ڕاستیدا سەرەتای کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپی هاوکاتە لەگەڵ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایەدا. بەهۆی ئەو ڕێگایەوە ئەوروپیەکان ڕاستەوخۆ دەستیان بە ئاسیا گەیشت و کەلوپەلیان زۆر بە هەزرانتر لە ئاسیاوە هێنایە ئەوروپا و بە پێچەوانەوەشەوە. دواتریش بەهۆی ئەو ڕێگایەوە بەشێک لەو وڵاتانەی ئاسیایان خستە ژێردەستی خۆیان.
بەو جۆرە ئەو ڕێگا دەریاییە بووە هۆی بوژانەوەی ئابووری ئەوروپا و لە هەمان کاتدا کزبوونی ڕێگای بازرگانی ئاوریشمی جیهانیی کە بۆ هەزاران ساڵ بوو بە کوردستاندا تێدپەڕی و بوو بووە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری بوژانەوەی چەندین ناوەندی فەرهەنگی خوێندنگەی زانستی. وردە وردە ڕێگاکە بایەخی خۆی لەدەستدا و لە سەدەی هەژدەیەمەوە ئەو ڕێگا جیهانیە تەنها بووە ڕێگایەکی ناوچەیی و بە تەواوی بایەخە بازرگانیەکەی لە دەستدا.
ڕاستە هاتنی مەغۆلەکان بووە سەرتای پوکانەوەی ئابووری کوردستان بەڵام دۆزینەوەی ڕێگای دەریایی ئەفریقا لەلایەن ئەوروپیەکانەوە، بووە هۆی پەراوێزخستنی تەواویی کوردستان و پوکانەوەی ئابووری ناوچەکە. من پێم وایە، هەر چۆن سەدەی چوارەدەیەم بە نزیکی سەرەتای دەستپیکردنی بوژانەوەی ئەوروپایە، سەدەی پانزەیەم سەرەتای سەردەمی تاریکیی کوردستانە و سەرەتای نەهامەتیە بۆ کورد. لەو سەدەیەوە ئابووری کوردستان تووشی نەهامەتی هاتووە و لە هەموو ڕوویەکەوە لە جیهان دابڕاوە و بە سەردەمێکی تاریکیدا تێپەڕیوە. لە ڕاستیدا ئێمە لە سەدەی بسیت و یەکدا میراتگری ئەو هەلومەرجە ئابووری و وکۆمەڵایەتییەن کە لە ئەنجامی دۆزینەوەی ئەو ڕێگا دەریاییەیە هاتۆتە کایەوە و هەتاوەکو ئەمڕۆ بە دەستیەوە دەناڵێنین.
هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە لە ڕابردوودا کوردستان لە سەردەمیکی تەواو جیاواز لەمڕۆدا ژیاوە. هۆکارەکەشی بۆ هەلومەرجی ئابوری و پەیوەستبوونی بووە بە جیهانەوە و بەڵگە مێژوویەکانیش پشتگیری لەوە دەکەن. بوونی زانای گەورەی بواری جیا لە ڕابروودی کوردستاندا، بۆ ئەو هەلومەرجەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە کە بۆ هەزاران ساڵ بوو بەردەوام بوو. بۆیە زانایەکی کوردی وەک ئەبوحەنیفەی دینەوەری، لە سەدەی نۆیەمی زاییندا جگە لە مێژووی کورد، کتێبی لە بوارە جیاوازەکانی وەک ماتماتیک، ئەستێرەناسی، کەشناسی، زمان، مێژووی جیهان… هەبووە. یان زانایەکی کوردی وەک ئەبو فیدای ئەیوبی، باشترین کتێبی لەسەر جوگرافیا هەبووە کە ئەوروپیەکان وەک سەرچاوە سوودیان لێ وەرگرتووە. هەروەها مۆسیقاناسی وەک زریاب کاریگەری لەسەر ئەوروپا بەجێهشیتووە.
ئەم بابەتە بابەتێکی گرنگە و دەبوو دەیان دکتۆرا و ماستەرنامەی لە کوردستاندا لەسەر بکرایە لەبەر ئەوەی بەهۆیەوە بە گۆڕانکاریە گرنگەکان ئاشنادەبین کە بەهۆیەوە لە کۆمەڵگەی کوردەوارییدا لە بوارەکانی ژیاندا ڕووی داوە. تێگەیشتن لەو گۆڕانکاریە زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لەمڕۆی کورد و کوردستان. بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە ئەو هەلومەرجەی ئەم چەند سەد ساڵەی دوایی وایکردووە کە کورد بۆچوونێکی زۆر نەرێنی لەسەر مێژووی خۆی لەلا دروست ببێت کە بەڵگەی مێژوویی نیە. کوردستان زۆر دەوڵەمەند بووە لە ڕابردوودا و بەڵگە مێژوویەکان پشتگیری لەوە دەکەن، دۆزینەوەی ڕێگای “سەری هیوای باش” ی دەریاییە لە ئەفریقا کە بووەتە هۆکاری سەرەکیی سەرەتای مایەپووچی کوردستان و بوژانەوە و هیوای گەورە بۆ ئەوروپیەکان.

سەرچاوەکان:
.ابن خلدون (2000)، تاریخ ابن خلدون، دار الفکر، بیروت.
.الدینوري، ابو حنیفة احمد بن داود (1888) الاخبار الطوال، مطبعة بریل، مدینة لیدن.
-Al Mistawfi, H. A (1919) The Geographical Part of the Nuzhat Al Qulub, Brill, Leyden.
-Chin, T (1877), The Invention of the Silk Road,Critical Inquiert, Vl. 40, No. 1 (Autumn 2013), The University of Chicago Press.
Christian, D (2000) Silk Roads or Steppe Roads? The Silk Roads in World History, Journal of World History, Vol. 11, No. 1, University of Hawai’i Press.
Liu, X (2011) A Silk Road Legacy: The Spread of Buddhism and Islam, Journal of World History, Vol. 22, No. 1, University of Hawai’i Press.
Sze, A (1990) The Silk Road, Manoa, Vol. 2, No. 2, University of Hawai’i Press.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 631
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdia.net
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 12-01-2022 (2 שנה)
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כלכלה
פרובנס: Kurdistan
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) על 04-04-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 04-04-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 18-05-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 631
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.180 KB 04-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,968
תמונות 106,406
ספרים 19,323
קבצים הקשורים 97,287
Video 1,397
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.469 2!