فیکری سەرکەوتن
#فایەق بێکەس#
فیکری سەرکەوتن بەبێ شک، ئەی ڕەفیقان، غیرەتە
فەوز و ئیقباڵ و تەعالی هەر بەسایەی هیممەتە
قەومی کورد ئەمڕۆکە دائیم وا لە حاڵی حەسرەتە
باعیسی فیتنە و فەساد و دوور دڵیی ناو میللەتە
قەومی کورد، شێرانی میللەت! فیکری وەحشەت لا بدەن
وەختی تێکۆشینە ئەمڕۆ، ڕۆژی عیلم و سەنعەتە
میللەتی بێ عیلم و سەنعەت باوەڕت بێ دائما
وا لەژێر پێی ئەجنەبی داناوی هەر بێ قیمەتە
سەیری کە و تێ فیکرە نەختێ چیی بەسەرهات قەومی کورد
سووک و بێ ناو و نیشانە و ژینی دەرد و زیللەتە
گەر بەدڵ بێت و هەوڵ دەین بۆ تەرەققیی قەومی کورد
نائیلی جێگە و حوقووقی خۆی ئەبێ ئەم میللەتە
هەوڵ و تێکۆشین بەتەنها هەر بەدەم کەڵکی نییە
گرمە گرمی هەوری بێ باران نیشانەی زەیقەتە[1]
#سلێمانی# 1925