بە تاوستان هان لەسیبەر پەرک، بەزمستان بە جوارەوە چنە سەر چار خەرک
لەشێوەزاری(لوڕی) خزمانی گوندی(#ئۆمەر گومبەت#)ی شارەدێی(#سێگردکان#)ی شاری #کۆیە#وە وتراوە، شێوەی قسەی نەستەق و پەند و ئیدیۆمی وەرگرتووە، هەندێک دەڵێن ئەوە وتەی(خاڵەحمەوە-خاڵە ئەحمەد) کە پیاوێکی قسەزانی بەرەی کاکیەکانی گوندی ئۆمەرگومبەت و پیاوماقوڵی دەربەندییەکان بووە، ئۆمەرگومبەتیەکان خەڵکی زۆر کاسب و شارەزان لەکاری کشتیاری و وەرزێری و ماڵداری و ئاژەڵداری، ڕووبەری گوندەکەیان نزیکەی(50)کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، زەوی کشتوکاڵیان کەمە، بەڵام پاوان و لەوەڕگای زۆرە بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵات، لە هەر چوار وەرزی ساڵ کار و کاسبیەک دەکەن و خۆیان موحتاجی ئەم و ئه و ناکەن و بە شان و بازووی خۆیان، نان و بژێوی بەرهەم دێنن، بۆیە خەڵکی ناکاسبیان خۆش ناوێت، بۆیە بوون بە خاوەنی ئه و ئیدیۆمە جوانە، کە دەڵێن بە تاوستان هان لە سیبەر پەرک، ناوچە کەنارییەکانی زێی بچووک ڕووەکی(پەرک)ی زۆرە کە لە بنەچەدا واتە(بێ بەر) سێبەرەکەشی مرۆڤ ناتوانێت لەبەری بحەسێتەوە، چونکە گەڵاکانی شاش و واشن تیشکی خۆر پێیاندا گوزەر دەکات و بە بەرچاو یان شان و مل و سەری ئه و کەسە دەکەوێت کە لەژێری دایە، تاوستان واتە هاوین کە وادەی کار و کەسابەتە هەندێ کەسی ناکاسب بە گەلۆری و تەمبەڵی دەچنە ژێر ئه و ڕووەکەوە، زمستانیش واتە زستانیش بە جەواڵ و گونیە و تورەگەوە دەچنە سەر چاڵە گەنمی خەڵکی و ناچار دەست لەم و له و پان دەکەنەوە یان چاڵە گەنمی خەڵکی دەبڕن، ئەوە بووە بەپەند و ئیدیۆم بە خەڵکی ناکاسب و تەمبەڵ و عەمەل مەندە دەوترێت: بە تاوستان هان لە سیبەر پەرک، بە زمستان بەجوارە چنە سەر چار خەرک. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 560
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!