ئەستووک، ئەستووکی سێر لە قێنە
لە زاری(ئەسعەد ئاغای نەوەی مەحمود ئاغای سارتکی)یەوە وەرم گرتووە کاتی خۆی مام سەعید ناوێک لە گوندی سارتک)ی شارەدێی سێگردکان هەبوو، بەڕەحمەت بێت هەموو جاران دەیگووت: کابانەکم دەوێت ئەستوکی سێر لە قێنم بۆ بکات، لە هەولێر و کۆیە و قەراج و کەندێناوە بە ئەستورکە و ئەستورک و کولێرەی گەورەی سەر ساج و سێرێ دەوترێت: ئەستووک، کە لەدوو ئەنگوتکە هەویر یان زیاتر کابان و نانکەران دروستیان دەکرد، ناوەکەی لە(ئەستوور)ەوە هاتووە، وەکو نانی تیری تەنک و جوان نەبوو، بەڵکو کولێرەیەکی لچ ئەستوری گەورە بوو، زیاتر لە کۆتایی نان کردن ژنان دەیانکرد بۆ بەرچایی و ماست پێ خواردن دەیانبرژاند، ئه و ئەستووکە گەورەیە کە کەیبانوو پانی دەکردەوە دواتر یان بە دەست یان لەسەر تیرۆگەکەوە بەسەر سێرەکەی دادەدا تەپەی لێوە دەهات، ئه و ئاگردانانەی لەسەر کوچک و بەرد دانرابوون سێرەکانیان دەڵەقایەوە و دەیجولاندەوە، به و ئەستوکە دەوترا سێر لەقێن، ئەوە زیاتر گوزارشت بوو لەوەی کە وەرزێر و سەپان و پاڵە و ڕەنجبەر و کرێکار و زەحمەتکێش و جۆوان و کشتیار و جۆتیار به و کولێرە و ئەستوکەی نەبێت تێر ناخۆن، بۆیە وەکو ئیدیۆمی لێهاتووە ئه و ڕەنجبەرانەی بەنانی تیری تێریان نەخواردووە ووتویانه ئەستووک، ئەستوکی سێر لەقێنە، نەوەک ئه و نانۆکانەی کە سیان و چوار بڕستی برسێتیمان ناشکێنێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 54
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!