لە بنی هەمبانەکەی دا
وتراویشە: لە بنی هەمانەکەی دا یان قوڕی بنی دەرهێنا، هەنبانە، هەمبانە، هەمانە: چەرمێکە لە پێستی مەڕو بزن دروست دەکرێت بۆ تێکردنی دانەوێڵە بەکار دەهات، وەکو(ساوار و نیسک و نۆک)، ئیتر کەیبانووی ماڵ له و هەمبانەیە زەخیرەی دەرهێناوە بۆ لێنانی شیوو و ئاش و چێشت و پێخۆری ڕۆژانەی خاوخێزان، کاتێک کۆتایی بە زەخیرە و دانەوێڵەکە هاتووە، هەمبانەکە بەتاڵ بووە و تەپڵی بنی به دیار کەوتووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک سەبارەت بە بابەتێک قسە بکات و هەموو شتێک بخاتە ڕوو و هیچی تێدا نەهێڵێتەوە بۆ دواتر ئەوا دەوترێت: بە خوا لە بنی هەمبانەکەی دا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 104
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!