سەری کوێرەماری لادەست دەکەوێت
کوێرە مار: جۆرە مارێکی کوێری بۆرە، سەری سێ سووچە، ژاراوییە و زۆر کوشندەیە، جۆرێکی دانسقە و دەگمەنە، لە هەموو کاتێکدا دەرناکەوێت، ڕەنگی وەکو خاکەکەیە و مرۆڤ خراپ دەیبینێت هەندێجار پێی لێ دەنێت ئەویش پێوەی دەدات، پێشی دەوترێت: کورە وەیباب و کوڵەکوێرە و سەرسێگۆشە، لە گۆرانی کوردیشدا ناوی هاتووە وەک ماری بێ ئینجازە، هەر پێوەبدات زۆر مەترسیدارە، شەوانە دەگەڕێت و سستە، ئه و خاسیەتانەی دەگمەنیی کردووە، کەم دەرکەوتنەکەشی بووە بە ئیدیۆم، کەسێک هەموو شتێکی لەلای خۆی پارێزتبێت(سەری هار و ماری هەڵگرتبێت) وەکو ناساندنی پێی دەوترێت: سەری کوێرەماری لادەست دەکەوێت، واتە مرۆڤێکی کارزان و ورد و بەسەلیقەیە، کاری نەخت و تەختە هەموو شتێکی هەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 735
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!