سەری لەبەر هەتاو سپی نەکردووە
نەتەوەی عەرەبی هاوسێمان ئیدیۆمێکی هەیە و دەڵێت: پێی لەسەر پێی داناوە، لەبەر خۆرەتاو، واتە: کەسێکی تەمبەڵ و تەوەزەڵە، چاوەڕێیە سێبەری بگاتێ و لە جێگەی خۆی ناجولێت، ئێمەی کوردیش وەکو عەرەبەکان(هەتاو)ەکەمان وەکو(خۆرەتاوەکە) بەکارهێناوە، هەردوو ئیدیۆمیش لە ڕووی ناوەڕۆکەوە زۆر لە یەکترییەوە نزیکن(ڕاوەستان لە ژێر خۆرەتاو و ڕانەوەستان لە بەر هەتاو) لە ئیدیۆمی عەرەبەکان ڕاوەستان لەبەر تیشکی خۆر بەبێ هەنگاو و جولە بەخراپ لێکدراوەتەوە، کوردیش نەوەستان لەبەر هەتاوی بە باشە لێکداوەتەوە، کەسێکی بە ئەزموون و شارەزا و دونیادیدە و زۆرلەبارابووی بەساڵاچوو ئه و قسەیەی دەکات کە دەڵێت: سەرم لەبەر هەتاو سپی نەکردووە واتە: تەمەنێکی پڕ ئەزمونم هەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 525
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!