دونیا وەک ماستی مەیوو وایە
مەییوو، مەیین: خەستبوونەوە و توندبوونەوە یان چڕبوونەوەی شتی شلە بە هۆی هەوێن یان سەرماوسۆڵەوە، شیر کە دەکوڵێنرێت کەف و کوڵی زۆرە و هەڵدەچێت تا لەسەر ئاگرەکە بێت کەفەکەی دەڕژێت بەسەر لایەکانی ئه و مەنجەڵەی تێیدایە، بەڵام کەشیرەکە دابگرین لەسەر ئاگرەکە، هێدی هێدی دەست دەکات بەساردبوونەوە و تا ئه و حاڵەتەی کە هەوێن دەکرێت، دوای هەوێن کردنی وردە وردە ماستەکە دەست دەکات بە مەیین و خەستبوونەوە، سەری شیرەکەش توێژێکی تەنک دروست دەکات و دەبێتە سەرتوو، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ئاسایش و ئارامی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و کپی و بێ دەنگی و خامۆشی دەوترێت: دونیا وەک ماستی مەییوو وایه، لەلایەکیتریشەوە هێمای هێمنی و ئەدەب و ژیرییە، ئەگەر بە ژنان بوترێت دەڵێی: ماستی مەییووە، واتە هێندە هێمن و لەسەرەخۆ و ژیر و بەئاکارە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 171
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!