دەڵێی چەقەنەیه
چەقەنە: دارێکە بە کەوچکێکەوە بەستراوە، دانەوێڵە بەردەداتەوە بۆ ناو گەرووی ئاشێ بۆ ئەوەی بهاڕدرێت، یەکبینە لە جولەدایە و دەنگی شێوەی چەقەچەق و چەقەنەی دەست و سەماکەرانە، لەبەر ئەوەی ئه و دارەی بە کەوچکەکەوەیە بەردەوام دەجولێتەوە و دانەوێڵە دەگەیەنێتە ناو گەروو و دۆڵەدانەی ئاشی، زۆر خێرایە و دەنگی چەقە چەقێک دروست دەکات و بێزارکەرە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێک کە خێراخێرا قسە بکات و جاڕس و بێزارکەر بێت بە نیگەرانی و توانج و تەوس و پەلارەوە پێی دەوترێت: دەڵێی چەقەنەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 635
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!