میوانی ساتێک جاسوسی ساڵێک
وتراویشە: میوانی شەوێک جاسوسی سەد ساڵ، لە کۆمەڵگا سونەتییەکاندا میوان کە دەچووە ماڵێک، لەماڵەکەدا چاوی خۆی دادەخست لە سەیرکردنی ناموس و کە دەهاتە دەرەوەش دەمی خۆی قەپات دەکرد لە باسکردنی ماڵەکە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ئه و میوانە تێبینی خۆی نەبێت، چونکە میوان و لایدە و غەریبە زۆر هەستیارە له ماوەی تەنیا ساتێک یان یەک شەودا زۆرترین زانیاری کۆدەکاتەوە و وردترین سەرنج گەڵاڵە دەکەن و چاویان هەموو قوژبنێک دەبینێت و هێڵ بەژێر زۆرێک لە بابەتەکاندا دەهێنن بۆیە بۆ ئامۆژگاریکردن و ئاگابوون لە حاڵەتی مێواندارییەکە دەوترێت: میوانی ساتێک، جاسوسی ساڵێک.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 450
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!