הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,075
תמונות 106,677
ספרים 19,298
קבצים הקשורים 97,292
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
لانک لە فۆلکلۆر و هۆنراوەی کوردی دا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لانک لە فۆلکلۆر و هۆنراوەی کوردی دا

لانک لە فۆلکلۆر و هۆنراوەی کوردی دا
ناونیشان: لانک لە فۆلکلۆر و هۆنراوەی کوردی دا
نووسەر: #ڕەزا شوان#

(لانک) و (بێشکە) دوو ناوی هاومانان، مەبەستێک دەگەیەنن، لۆرک و جۆلانیش دوو ناوی ترن، هەموویان شوێنی نووستن و ژیرکردنەوە و ئارام بەخشینن بە منداڵی کۆرپە، تەنها جۆلانێ نەبێت کە بۆ هەموو قۆناغەکانی منداڵی بەکاردەهێنرێت.. هەندێ جاریش بەپێی کات و شوێن و پێویست بەکارهێنراون و بەکاردەهێنرێن. لانک و بێشکە و هەلۆرک بە نەرمی ڕادەژێنرێن، بەڵام جۆلانی باڵیپێوەدەنرێت.
لانک کەرەستەیەکی ڕەسەنی داهێنان و دروستکراوێ تایبەتی گەلی کوردە لە هەموو جیهان دا. مێژووی دروستکردن و بەکارهێنانی لانک لە کوردستان دا، زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، تا ئەمڕۆش لانک بایەخ و جوانی و ڕەسەنایەتی خۆی لەدەست نەداوە و لە زۆربەی ماڵەکانی کوردستان دا هەیە، دایکانی کوردمان بەکاری دەهێنن.. بوونی لانکیش لە ماڵان دا، گوزارشتە لە بوونی منداڵ لەو ماڵانەدا، منداڵیش بەرهەمی خێزانییە و مایەی خۆشی و شادی و درێژەدانە بە ژیان و مان و زۆربوونی وەچە و نەتەوە.
لانک یەکێکە لەو کەرەستە جوان و دێرینە بەرچاوانەی، کە مۆزەخانەکانی کەلەپووری کوردییان لە کوردستان دا ڕازاندۆتەوە و جێی سەرنج ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانییە.
لانک لە زۆربەی جۆری دارەکان دروست دەکرێت، بە تایبەتیش لە داری (هەنار، هەنجیر، قۆخ، بی، قەزوان، گوێز، توو، بەڕوو، کە ئەم دارانە لە دارستانەکان و لە چەمەکانی کوردستان دا زۆرن و بڕین و ڕیکخستنیشیان ئاسانە بۆ دروستکرنی لانک.
دەشێ وشەی (لانک) لە (لان) یا (لانە) ەوە وەرگیرابێت، کە بە واتای (شوێن خەو) و پشوودان و حەسانەوە دێت.. دەوترێت لانەی شێر، دەوترێت لان یا لانە یا هێلانەی هەڵۆ، واتا شوێنی نووستن و حەسانەوەی، شیر، هەڵۆ.. لانکیش شوێنی نووستنی منداڵی کۆرپەیە.. با شرۆڤەکردن و ساغکردنەوەی ناوی (لانک) بۆ شارەزایان و پسپۆرانی زمانی کوردیمان بهێڵینەوە، ئەوان ناوی لانک یەکلایی بکەنەوە.
هیچ دیمەنێک لە جیهان دا، ناگاتە دیمەنی ئەو دایکە میهرەبانەی کە جگەرگۆشەکەی کردۆتە نێو لانکەکەی و بە نەرمی ڕایدەژێنێت و، بە دەنگە ناسک و شیرینە پڕ لە سۆز و خۆشەویستییەکەی، لای لایەی و لۆرین بۆ دەکات، دەنگی تێکەڵ بە دەنگی تەقەی لانک و زڕەزڕی پۆیلە و تەکە و پەتکە و خڕوهۆڕی موتوموورو و کوژەکە و تەقەی خولخولۆکەی هەڵوسراوی شۆڕەوبووی قەد کەمەری لانک و بێشکەی کۆرپەکەی دەبێت.. تێکەڵ بە دەنگی خڕەخڕی بازنگەکانی قۆڵە ناسکەکان و بە زرینگە زرینگی زەنگلۆکە و خرینگەی خڕخاڵەکانی پێیە ناسک و قنجەکانی کۆرپەکانیان دەبێتەوە.
شاعیری نەمری گەلەکەمان (فایق بێکەس) لە هۆنراوەی (دایک) دا دەڵێ:
بە لای لایە گۆرانی
رایژەندووم تا بەیانی
(لامارتین) دەڵێ:” جوانترین هۆنراوە لە سەرانسەری جیهان دا، لای لایەی دایکانە”
(بیکۆن) دەڵێ:” ئەو گۆرانییەی کە دایکمان لەسەر بێشکە بۆمان دەڵێت.. تامردن لە گوێچکەکانمان دا دەزرینگێتەوە”
(ناپلیۆن) یش لە بارەی گەورەیی دایکەوە دەڵێ:” دایک بە دەستی ڕاستی لانک ڕادەژێنێت.. بە دەستی چەپیشی جیهان ڕادەژێنێت”
حەزدەکەم دەربارەی لانکی کوردی، دەقی نووسینێکی، نووسەری ناسراوی کوردمان دکتۆر (جەمشید ئیبراهیم) کە کوردێکی هاوڵاتی ئەڵمانیایە، بۆتان باس بکەم، کە لە بەرواری (15ی/ئەوگوست/ 2012) دا، بە زمانی عەرەبی لە سایتی (الحوار المتمدن) دا، لەژێر ناوی (لانک مهد الطفل الکردي) دا بڵاوی کردۆتەوە.. پێم جوانە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم باسەمان، نووسینەکەی دکتۆر جەمشید وەرگێڕم بۆ کوردی:
“لانکی منداڵی کۆرپەی کورد، بە هەموو جۆر و ڕەنگەکانییەوە، لە داری هەمەجۆرە دروست دەکرێت، بە تایبەتیش لە داری هەنار یا هەنجیر هەر وەکو لە گۆرانی کوردی و لە لای لایەی دایکی کوردی میهرەبان دا دەردەکەوێت، کە منداڵەکەی دەلاوێنێتەوە بۆ ئەوەی بنوێت.
هەروەها منیش دەمپرسی، بۆچی دایکی کورد منداڵە کۆرپەکەی بەم ڕادە بێبەزەییە لە جێگایەکی داردا، دەست و پێیەکانی بەند دەکرد؟ منداڵێک چۆن خەوی لێبکەوێت، کە نەتوانێت دەستەکانی و پێیەکانی ببزوێنێت؟ دەبێت چ پەندێک لە دوای ئەمەوە هەبێت؟
لە چەشنی (لانک) تا ئێستا لە کولتوورەکانی تردا بەرچاوم نەکەوتووە.. نازانم ئەم وشەیە لە کوێوە هاتووە، وەرگێڕانەکانیشی نازانم، دەشێ (لانە) بگرێتەوە یا شوێن، هەروەکو لە وشەی (لانە) دا دەردەکەوێت. وەڵامی ئەم پرسیارانەم دەست نەکەوت، تا ئەو کاتەی کە خانمە شارەزایەکی دەروونی کۆمەڵایەتی ئەڵمانی بە ڕێکەوت لە ماڵەکەم دا لە ئەڵمانیا ئەو لانکە بچکۆلانەیەی بینی، کە لە کوردستانەوە لەگەڵ خۆم دا هێنابووم.. سەرنجی ڕاکێشا و لێیپرسیم: ئەمە چییە..؟ کاتی کە مەبەستەکەیم بۆ ڕاڤەکرد، کە چۆن منداڵی کورپەی بەسزمانی کورد لە ناوی دا دەنوێت.. شارەزاکە سەیری دەکردم و بەزەیی بە بە نائارامی مندا دەهاتەوە و وتی: پێویستە منداڵ هەر لە کۆرپەییەوە فێری ئەوەبێت، کە سنووری دەروونی و جووڵەیی و کۆمەڵایەتی خۆی ڕابگرێت.. نووستنیش بەم شێوەیە لە بنەڕەت دا، منداڵ فێری ئەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی ڕێز لە سنوور بگرێت.
ئایە ئەمە بەجێیە؟ من چاوەڕوانی ئەوەم لێدەکرد، کە پێی سەیربێت و ئەوە بڵێت کە دایکانمان نەزانن، نازانن زیانی توندبەستنی دەست و پێیەکانی منداڵی کۆرپەی نەرم و نۆڵ بەم شیوەیە ڕەقییە چییە، کە ئەو لە قۆناغی گەشەکردنی سەرتای دایە.. خانمە شارەزاکە ئەوەی بۆ سەلماندم، کە شێوازی سەرەتایی، کە بووە بە داب و نەریت، هەندێ جار باشترە لە شێوازی تازە، کە بڕوایان بەوەیە، لە کاتی نووستن نابێت ئازادی منداڵ کۆتبکرێت.. شارەزاکە ئەوەشی بۆ زیادکرد، دەشێ دایکی کورد شێوازی ڕاست فێربووبێت، بێ ئەوەی کە بزانێت سوودەکانی چین.
ئەم قسانەی شارەزا ئەڵمانییەکە، کە (180) پلە بۆچوونی منی گۆڕی.. ئەوەم بە بیردا هات.. کە ئەوە لە دایکێکی بەسۆزی کورد ناوەشێتەوە، کارێکی ئەوەتۆ بکات کە زیان بە کچۆڵەکەی یا کوڕیلەکەی بگەیەنێت.. جێ ماچێکم لەسەر (لانک) کوردی شەقڵکرد.. ئەوەشم بە خەیاڵ هاتەوە کە من چۆن بە دەست و پێ بەستراوەوە لە ناوی دا ڕاکشاوم، دایکە میهرەبانەکەم بە لای لایەی پاکی کوردی، هەواڵەی خەوێکی قووڵی کردووم”
ئەگەرچی لە ئەمڕۆدا، بە هۆی تەکنۆلۆژیای تازە و داهێنانی نوێوە، دروست کردنی چەندی شێوەی مۆدێرزمی لانکیش هاتوونەتە ئاراوە.. بازاڕي شێوە ڕەسەنی لانکی کلاسیکی گەرم و گوڕی نەماوە و کڕین و فرۆشتنی لانکی دار کزبووە.. بەڵام تا ئەمڕۆش لە هەموو شارەکانی کوردستان دا، کەسانێکی وەستای ناسراوی لانک هەن کە لە باپیران و باوکانیانەوە پیشەی لانک دروستکردنیان بۆ ماوەتەوە.. دەستبەرداری دروستکردنی لانکی دار نەبوونە.. لە پاڵ دروستکردنی لانک بۆ منداڵانی کۆرپە، هەر لە دار (لانکۆڵە)ی قنجیيش بۆ بووکە شووشەکانی کچۆڵەکان دروست دەکەن.. هەندێ لەو لانکۆڵانە، گەشتیارانی بیانی وەکو دیارییەکی جوان لە کوردستان دا، کڕیویانە و گەیشتوونەتە هەندێ لە شارەکانی ئەوروپا و ئەمریکا.
بە دەیان بەیت و کۆپلە و گۆرانی فۆلکلۆری کوردیمان هەیە، کە بەسەر لانک و بێشکە و هەلۆرک و جۆلانێ و سەرلانک و دەسرازەی لانکی منداڵ دا هەڵدراون.. و باس لەو دارانەش دەکەن کە لە کوردستان دا، لانکیان لێ دروستکراون.. باسیش لە بەڵەدی و دەستڕەنگینی وەستای دروستکردنی لانک لە شارەکان دەکەن.. بۆ نموونە ئەم بەیتانەی خوارەوە بەسەر لانک یا بێشکە و سەربێشکە (سەرچاوکە) و دەسرازەی لانکی منداڵ و وەستای لانکی منداڵ هەڵدروان:
داری لانکی داری بی یە
سەرچاوکەکەی چیت هەوری یە

داری لانکی داری قۆخە
سەرچاوکەکەی چیت شلۆخە

داری لانکی دار هەنارە
کەمەی لانکی بە بزمارە

داری لانکی بەلالووکە
وەستای لانکی لە کەرکووکە

داری لانکی داری گیزە
کەمەی لانکی بە زریزە
کوڕ لە مەمکان بۆ زیزە

داری بێشکەی داری لاولاوە
وەستای کارگەی شێخی زەهاوە

وەستا دێنم لە تارانێ
لانک دروست کا بۆ چاو جوانێ

لانکت بۆ دەکەم لە داری قەزوان
دەیڕازێنمەوە بە شەوە و شیلان

لانک لە دار کەنێرێ
وەستا هات لە هەولێرێ
لانکی دروستکرد دوێنێ و پێرێ
رەوارەی لانکی کورتە
ناگاتە مەمکی مێرێ

لانکت بۆ دەکەم لە دار خورمایە
وەستات بۆ دەهێنم لەناو بەغایە

لانکۆڵەکەی دار هەنارە
دەسرازەکەی لە کەژ مارە

لانکت بۆ دەکەم لە دار حەیزەران
خەوت لێبکەوێ تا بەری بەیان

وەستا دێنم لە سلێمانی
لانک دروست کات بۆ ڤێمانی

لانکۆڵەکەی دار عەنابە
لێوەی دیارە ماڵی کابە

لانکۆڵەکەی داری گوێزە
سەرلانکۆڵەی چیت تەورێزە
غەوز لە عەجەم بی پارێزە

گۆرانی فۆلکلۆری بەسەر لانک دا:
باوترین و خۆشترین گۆرانی فۆلکلۆری کوردی کە بەسەر لانک دا هەڵدراون، گۆرانی (لانک لانک لانکۆڵێ) یە.. کە تا ئێستا چەند هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردمان ئەم گۆرانییەیان وتۆتەوە و تۆماریان کردووە، تێکست و میلۆدییەکەی فۆلکلۆری یە.. لەو هونەرمەندانەش کە ئەم گۆرانییەیان وتۆتەوە (مەزهەری خالقی، ناسری ڕەزای، مەرزییە فەریقی، خەلیل سدیقی، محەمەدی ماملێ، حەسەن زیرەک، جەلال سەعید، بێژەن کامکار، کاروانی نەی، ئەیاز یوسف، محەمەد فەخری، ڕەزا نەزەری، زانا عەبدوڵڵا، …)
ئێمە لێرەدا تەنها کۆپلەی یەکەمی گۆرانییەکەمان نووسیوە، کە وشەی (لانک)ی تێدایە.. ئەودوای کۆپلەکانی گۆرانییەکە لە لای هونەرمەندان کەمێ جیاوازی هەیە.. تەنانەت لە کۆپلەی یەکەمی گۆرانییەکەش دا، جیاوازییەکی زۆر کەم هەیە:
مەزهەری خالقی:
لانک لانک لانکۆڵێ
لانک لە دار کننێرێ
وەستا هات لە هەولێرێ
لانکی دروستکرد دوێنێ و پێرێ
رەوارەی لانکی کورتە
ناگاتە مەمکی مێرێ
ئەی ڕۆڵە سەر دڵ خڕبی، باب مردووبی
شەو درەنگە بۆ جێ ژوانێ
جا ئەوە ڕۆژی ڕووناکە
هەموو عالەم دەیزانێ
مەرزییە فەریقی:
لانک لانک لانکۆڵێ
لانک لە دار هەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ
لانکی دوست کا بۆ چاو جوانێ
دەڵێ لە لانکێ دا نانووم
دەبا بۆی سازکەین جۆلانێ
جا ئەوە ڕۆژی ڕووناکە
هەموو عالەم دەیزانێ
لە هەندێ دەقی تردا، ئەم نیوە دێڕە (جا ئەوە ڕۆژی ڕووناکە) بڕگەی (جا) بووە بە
(تاوە) بەم شێوەیە (تاوە ڕۆژی ڕووناکە).
لە لای لایەیەکی تری مامۆستا مەزهەری خالقی دا، لە جێی (لانک) وشەی (هەلۆرک)ی بەکارهێناوە:
رۆڵەی خۆشەویست، بینای چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلۆرکی مناڵیت ڕادەژیێنم
حەسەن گەرمیانی:
لانکدار هات بەلامەوە
دڵخۆشی دەردی دامەوە
شاعیری نەمرمان مامۆستا (هەژار موکریانی) لە هۆنراوەی (لای لەیە)ی دا، کە هونەرمەندی خوالێخۆشبوومان (محەمەدی ماملێ) بە گۆرانی دەیڵێتەوە، دەڵێ:
لای لایە، ڕۆڵە لای لایە
ئەمشەو بەزەییت بە مندا نایە
ژیربەرەوە ڕۆڵەی شیرین و جوانم
لە داخی لانک دەگری دەزانم
دەڵێی بۆ حەپسم بۆ دەستە بەستم!
بەو حەپسە من جەستە بەستم
لە نێو کورد نەبێ دەسرازە نیە
ئەو بەند و قفڵ و قەرازە چیە؟
کوڕم من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسرازە و لانک ببێ چاترە
راستە تۆ نەوەی شێری ژیانی
نەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چونکە ئەمڕۆ کورد بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت و مەحبەسە
بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەندا بمری
هەی لای لایە، ڕۆڵە لای لایە
هەزار تێبینی دواڕۆژم لایە
لانکۆڵێ یەکی تری محەمەدی ماملێ:

لانک لانک لانکۆڵێ
لانک لە شتڵە بێزایە
وەستا بێ لە بەغدایە
لانکێ دروست بۆ لەیلایە
دەبێ بۆی سازکەم جۆلانێ
لە لانکێ دا خەوی نایە
لە دەڤەری بادینانیش دا چەندین هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردمان بەسەر لانک دا، بەیت و گۆرانی فۆلکلۆرییان وتووە، ئەمە دێڕێکی یەکێکە لەو گۆرانییانەیە:
دادێ لانکێ ب هەژێنە
لۆ کوڕێ ساڤا بخەوێنە

لەم کۆپلە هۆنراوەیەی خوارەوەدا کە (ناوی هۆنراوەنووسەکەیم بەرچاو نەکەوتووە) جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە پێویست دایکانی هۆشیاری کوردمان، هەر بە کۆرپەیی جگەرگۆشەکانیان بە کوردستان پەروەری گۆشبکەن.. چاو بە نەخشەی کوردستانی داگیرکراودا هەڵبێنن.. بە کوردستان بێنە گڕوگاڵ، کە گەورەبوون تۆڵە لە داگیرکەرانی کوردستان بکەنەوە:
خەریتەی هەموو خاکی کوردستان
دایک بە دەرزی و دەزوو و دروومان
بکێشێت لەسەر سەربێشکەی مناڵ
هەر بە کوردستان بێتە گڕوگاڵ
لە بێشکەی وایا چاو هەڵنەهێنێ
درۆیە هەستێ و تۆڵە بسێنێ
(لانک) یا (بێشکە) لە هۆنراوەی کوردی دا:
وەکو نموونە لە هۆنراوەی هۆنراوەنووسانی کوردمان لەسەر لانک.. ئەم هۆنراوەیەی شاعیری گەورە و نەمری گەلەکەمان کاک (شێرکۆ بێەس) م هەڵبژارد، کە لەژێر ناوی (بێشکە) دایە.. بڕوانن کە شێرکۆ بێکەس، چەند بە جوانی و ناسکی و شیرینی پەیامە پڕ لە مەبەست و واتاکەی بە هۆنراوە دۆستانی کوردمان دەگەیەنێت.. شێرکۆ بێکەس چوار بێشکەی سوور بۆ کۆرپەکانی کوردمان لە دار و لە تەختەکانی ئەو سێدارەیە دروست دەکات کە سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوای نەمرمان شەهید قازی محەمەد و هاوڕێکانیان، لە گۆڕەپانی چوارچرای (مەهاباد)ی پایتەختی کۆماری کوردستان دا پێیان لە سێدارە دران.. شێرکۆ بێکەس چوار بێشکە سوورەکە دەنێرێت بۆ (باکوور، ڕۆژهەڵات، باشوور، ڕۆژئاوای) کوردستان.. بێشکەکان دەسووڕێنەوە و ئەم ماڵ و ئەو ماڵ.. ئەم دەست و ئەو دەست دەکەن لە ماڵەکانی کوردستان دا، نەوە لە دوای نەوەی تازەی کورد تێیان دا، بە بیر و بە ڕێبازی ئازادی و ڕزگاریخوازی شەهید قازی محەمەد گۆش و پەروەردە دەکرێن.. بێشکە لەم هۆنراوەیەی شێرکۆ دا، هێمایە بۆ نەمری کورد و بۆ بیری کوردایەتی و کوردستان پەروەری.. ئەو پەیامەش بە داگیرکەرانی ڕەگەزپەرست و نەیارانی کورد و کوردستان دەگەیەنێت.. خەیاڵیان خاوە، گەر وابزانن بە لەسێدارەدانی قازی محەمەد چۆکیان بە گەلی کوردمان داداوە، یا بێ هیوایان کردووین و دەستمان لە خەبات و لە قوربانیدان هەڵگرتووە.. کورد هەرگیز نامرێت، نەوە لە دوای نەوەی تازەی کوردمان پێگەیشتوون و پێدەگەن، کە درێژە بە پەیام و بە ڕێبازە پیرۆزەکەی پێشەوای نەمر قازی محەمەد دەدەن.. لە ئەمڕۆدا بە هەزاران تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان پەروەرمان، کە لە دەرچووانی قوتابخانەی کوردایەتی قازی محەمەدن.. گیانبەخشانە درێژە بە خەباتی ڕزگاری کوردستان دەدەن.. ئەمەش دەقی هۆنراوەی (بێشکە)ی کاک (شێرکۆ بێکەس) ی هەمیشە نەمرە:
کە لاشەی ساردی چواچرا
وەکوو هێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە،
دار.. بەجێ ما،
هەژارانی سابڵاخ بردیان!
زستانیش بوو نەیانسووتان!
لەو دارانە.. لەو تەختانە
چوار بێشکەی سووریان دروست کرد؛
لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ،
ئەو لانکانە
هەر ئەگەڕێن،
ئەم ماڵ.. ئەو ماڵ
ئەم دەست.. ئەو دەست
وەریان دەگرن
ئەی نابینی هەزاران قازی محەمەد لەسەر لوتکە وەستاون و
چەک هەڵئەبڕن؟!
کورتە فیلمی کوردی (لانک) بۆ منداڵان:
هونەرمەندی لاوی کورمان کاک (زانیار لوتفی) خوێندکاری ماستەر لە بەشی (سینەما) لە زانکۆی تاران، بەرپرسی هونەرە وێنەییەکانیشە لە شاری (سنە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانایەکی باشی لە دەرهێنانی بواری شانۆ وسینەما دا هەیە.. تا ئێستا چوار کورتە فیلمی بۆ منداڵان بە زمانی کوردی دەرهێناوە، لەگەڵ فیلمێکی دیکۆمێنتاری دا.
کاک زانیار لوتفی بە کورتە فیلمی (لانک) کە فیلمێکە بە زمانی کوردی بۆ منداڵان، لە شانزەمین فيستیڤاڵی نێونەتەوەیی ساڵانەی (ئیسپانیا) کە لە (16ی/ یانوار/2018) لە شاری (بۆرگسی) بەڕێوەچوو، بەشداری کرد.. خەڵاتی باشترین کورتە فیلم و تابلۆی دیپلۆمای فیستیڤاڵەکەیان بە کورتە فیلمی (لانک) بەخشی.. نیازیش وایە ئەم فیلمە و شەش کورتە فیلمی تر کە بە زمانی کوردین بۆ منداڵان، لە ئەمساڵ دا لە هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان لە (هیندستان) نمایش بکرێت.. پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە کاک زانیار لوتفی دەکەم و هیوادارم درێژە بە خزمەتکردنی منداڵە بێنازەکانمان بدات.
حەزدەکەم خوێنەرانی ئازیز ئەوەش بزانن، کە لە بەرواری (29/6 /2014) دا، بابەتێکم دەربارەی (لای لایە)ی کوردی بڵاوکردەوە، بە ناونیشانی (لای لایە بەشێکە لە ئەدەبی منداڵان) کە چەند نموونەیەکم لە لای لایەی دایکانی کوردمان گوڵبژێرکردووە.
() بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم نووسینەم، سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە:
1 (لانک) مهد الطفل الکردي دکتور جمشید ابراهیم الحوار المتمدن (2012)
2 چەند سایتێکی کوردی.
3 چاوپێخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان ڕەزا شوان 2015 کەرکووک.
4 ئەدەبی منداڵان بە سەرپەرشتی : سەعدوڵڵا شێخانی هەولێر.
5 دیوانی هەژار موکریانی بۆ کوردستان.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 640
HashTag
מקורות
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی مێژووی کورد
פריטים המקושרים: 5
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: תרבות
ספר: שירה
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 01-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 01-06-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-10-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 640
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,075
תמונות 106,677
ספרים 19,298
קבצים הקשורים 97,292
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.562 2!