چەند ڕێنماییەکی زانستی، بۆ ئەو کاتەی کە قوتابییان دەچنە نێو تاقیکردنەوە
لەپەرتووکی چۆن لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو دەبیت؟
فرسەت سەیدشکور
$سەرەتا$
بۆئەوەی لە خوێندن سەرکەوتووبیت پێویستیت بەدوو شتە:
یەکەم: خۆت بناسیت.
دووەم:هونەری کۆششکردن بزانیت:
1- خۆناسین واتە:
ناسینی مێشک و تواناکانی مێشکت، خۆقبوڵکردن بەو شێوەیەی کە هەیت، واتە خۆت بەکەم نەزانین و دیاریکردنی ئامانج و، بڕوا بەخۆبوون و، تێروانینت بەرامبەر بەخۆت باش بێت.
2- هونەری کۆششکردن: بۆ ئەوەی خوێندنێکی باش ئەنجام بدەیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:
1- خۆت ئامادەبکە بۆ خوێندن واتە کەدەست دەکەیت.
بەخوێندن بیرو خەیاڵت تەنیا لای خوێندن بێت و مێشکت، ئاڵۆز نەبێت و بەوپەری ئامادەباشیەوە دەست بەخوێندن بکە.
2- باشرین شێوازی خوێندن لەژورێکدایە کە شتی سەرنج ڕاکێشی تێدانەبێت و بەدانیشتن لەسەر کورسی و مێز بخوێنیت باشترە.
3- بۆئەوەی مێشکت ماندونەبێت باشرە 25 خولەک بخوێنیت، 5 خولەک پشوو وەربگریت
4- دورکەوەرەوە لەوشتانەی کاتت دەبەن وەک مۆبایل و تەلەفیسۆن، هاوڕێی خراپ.
5- لابردنی ئەوشتانەی (هەستیاری) دروست دەکەن وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی تەنک و ساردی و گەرمی و پەرشوبڵاوی ژوورەکەت.
6- خەیاڵ کردن بۆ داهاتوویەکی باش و گەشبینانە بیرکردنەوە لەهەمو شتەکان.
7- بەکارهێنانی ئەوەی ئەیخوێنیت چونکە هەرشتێک بەکارت هێنا لەبیرت ناچێتەوە.
بۆ نموون باسکردنی ئەو بابەتەی ئەیخوێنیت بۆخۆت لەبەر ئاوێنە یان بۆ هاوڕێکانت ئەگەر بە کۆمەڵ خوێندنتان.
8- بۆئەوەی توانای کۆششکردنت باش بێت پێویستە وزەی دەماریت تێر بێت.
$بۆئەمەش پێویستە دووربیت لە دوو شت:$
یەکەم: زۆر قسەکردن و زۆر بڵێیی.
دووەم.توڕەبوون: بۆ ئەوەی وزەی دەمارەکانت بەهێز یێت (خەوتن) زۆر گرنگە
9- تەنیا یەک هۆیەلی خوێندن بەکار بهێنە بۆئەوەی ماددەکانی خوێندنت لێ تێکەڵ نەبێت.
10- کات بەفیڕۆ مەدە و سوود لەکات وەربگرە، ئەگەر خشتەی وانە خوێندنت هەبێت زۆر باشترە.
($خواردن و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندن$)
خواردنێک نییە ئەگەر بەشێوەیەکی تەندرووست بەکاربێت و سوودی نەبێت، بەڵام لەکاتی تاقیکردنەوە دەبێت قوتابی ئاگاداری خۆی بێت و هەندێک خواردن هەیە، لێیان دوور بکەوێتەوە و چاودیری هەندێک ڕێنوێنی بکات، بۆ نموونە:-
واباشترە لە بری 3 ژەمی قورس 5 بۆ 6 ژەمی سوک بخۆیت. بۆ ئەوەی ئاستی شەکر خوێنت هاوسەنگ بکەیت و گەدەشت قورس نەبێت. لە ماوەی تاقیکردنەوەدا لە شیرینی و شەکری دەستکرد، دوور
بکەوە یان کەمیان بکەوە.
دەبێت لەم ماوەیە لە کاربۆهیدراتیش دووربکەویتەوە، بەڵام ئەو خواردنانە بخۆیت کە پڕۆتیان تێدایە وەکو گۆشت و ماسی و مریشک و هێلکە، شیر. تەنها لەکاتی برسییەتی نان بخۆ نەک ئەوکاتانەی کە لە
خوێندن بێزاریت، زۆبەی قوتابیان هەر کە بێزابوون دەست دەدەنە شیرینی و میوە خواردن، ئەوە بزانە کە زۆر خواردن لەشت قورس دەکات و مێشکیشت چالاکی کەمتر دەبێتەوە.
ئەوەت لەبیر بێت کە ٪ 85 ی مێشک ئاوە، بۆیە کافایین کەم بکەوە و لەبری ئەوە ئاو زۆر بخۆوە، چونکە ئاو، وا دەکات کە مێشک باشتر کاربکات و کارەبای مێشکیش، زیاددەکات و توانای وەبیرهێناوە ئاسانتر دەکات.
خواردنەوە گازی و تەنانەت شەربەتی سروشتیش مەخۆوە، چونکە ئەمانە پڕن لەشەکر و وزەیەکی کاتیت دەدەنێ. بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە کە خۆت بکوژیت لەبرسان، بەڵکو هەندێک خواردنیش هەیە کە دەبێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان بیانخۆیت، چونکە مێشک بەهێزدەکەن.
وەک:
(چەرەزات) وەکو؛ فستق و باوی و گوێز کە بڕێکی زۆری، ترشەڵۆکی چەوریان تێدایە و مێشک زۆر چالاک دەکەن.
خواردنی یەک سێو ڕۆژانە ئەنجامی زۆر باشی دەبێت. شکوڵاتەی ڕەش، ئەم جۆرەچکوڵاتە هاتوچۆی خوێن بۆ مێشک ئاسانتر دەکات و مێشک چالاک دەکەن.
ئەو خواردنانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە وەکو سپاگێتی و نان دەبێ بە بڕێکی کەم بخورێن. توو و گێلاس و شاتوو و توتڕک و ترێ ئەمانە هەموویان بەسوودن.
$ڕێگاکانی فڕێدانی ترس لە قورسی بابەتەکان$
1- بەکارهێنانی (ماجیک)ی ڕەنگاورەنگ، بۆ نموونە:
ڕەنگی سور بۆ مێژوو بێت لە کتێبەکەت، زەرد بۆ نوسینەکان، سەوز بۆ ناوی ئەو کەسانەی کە نامانەوێت
بیرمان بچێتەوە، ئەمە تەنها بۆ جوانی و سەرنجڕاکێشان نییە لەهەمانکاتدا کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ گەرانەوە بۆ
زانیاریەکان و پاراستنیان.
2- هەوڵدان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکەیت، بۆ نموونە: کۆششکردن بە کۆمەڵ هەم لە ڕۆتین ڕزگار دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت و ببەخشیت.
2- خۆت ڕابهێنە دوای تەواوکردنی بەشێک سەیری فیلمێک بکە یان لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە یان بڕۆ لەدەرەوە، نانێک بخۆ، یاخود لە باخەکەی ماڵەوە کەمێک هەوا هەڵمژە، بۆ دەروونت بحەوێتەوە و ماندوو نەبیت.
4- بەکارهێنانی کورت کراوە لەسەر کاغەزی ڕەنگاورەنگ، ئەمە سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنی بەشەکانی کتێب.
5- گوێگرتن لە (میوزیک) هۆکارێکە بۆ زیاتر سەرنجدان و چالاکبوونی مێشک تا زیاتر کۆشش بکەیت.
6- کاتێکی باش تەرخان بکە بۆ پشوو و خەوتن و وازهێنان لەمانەوە تا درەنگانێکی شەو، لەرووی زانستییەوە 6-8 کاتژمێر ڕۆژانە گرنگە بخەویت.
7- بە لیستێک یان خشتەیەک هەوڵبدە کاتەکانت بەپێی گرنگی ماددەکانی وانەکە دابەش بکەیت.
8- دروستکردنی دیکۆرێکی جوان و گونجاو بۆ کتێبەکانت، هەوڵبدە ئەو کتێبانەی کە لەبەردەستتدان وێنەی جودا و نەخشەی ڕەنگاو ڕەنگیان بۆ دابنێی.
9- دانانی ئامانجی بچوک کە ئەگەری بەدیهاتنی هەبێت، نەک ئامانجی گەورە کە ڕەنگە بەدیهێنانی ئەستەم بێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی ڕووخاندنی بیرکردنەوەت.
10- هەوڵبدە لەسەر هەندێک کاغەز ئەو ڕستانە بنووسیت کە هانت دەدات، پاشان هەڵیبواسیت.بەهیوای سوود و سەرکەوتنی قوتابیانی ئازیز، لە گشت تاقیکردنەوەکان.
[1]