ناو: ئاوات
نازناو: بەرخودان چەلەنگ، بەرخودان بەرزنجی
ناوی باوک: ڕەسوڵ
ناوی دایک: ئەختەر حەمە سەید فەقێ
ساڵی لەدایکبوون: #1979#
ڕۆژی شەهیدبوون: #30-05-2003#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#, بەرزنجە
شوێنی شەهیدبوون: #چەویلک#
$ژیاننامه$
فەرماندە بەرخودان بەرزنجی ئەندامی فەرماندەیی هەرێمی ئەرزەڕۆم بوو.
شوێنی شەهیدبوون: ناوچەی پۆخوس نزیک شارۆچکەی خۆلخۆل (یایلادەرە) - پارێزگای چەویلک (بینگۆل).
شەهید ئاوات (هەڤاڵ بەرخودان) گەنجێکی ئازا و بوێر و لە خۆ بردوو بوو، بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەی خەبات و تیکۆشانی کرد.
ساڵی 1995 تێکۆشانی ئازادی دەناسێت و ساڵی 1997 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت.
لە نێوان1997 تا ساڵی 2003 بەشداری تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکی گەریلایی کردووە لە هەرێمەکانی بەرەی ڕۆژهەڵاتی باشوور، بادینان، بۆتان، #ئامەد#، ئەرزەڕۆم.
بەهۆی زیرەکی و لێهاتوویی و کەسایەتییە بەرزەکەی دەکرێتە فەرماندەی هێز بلۆک و ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی ئەرزەڕۆم. دوایین چالاکی کە تێیدا بەشداربوو تۆمارکردنی ئەو داستانە بوو. لە ڕێکەوتی 29-05-2003 لە ناوچەی پۆخوس نزیک شارۆچکەی خۆڵخۆڵ (یایلادەرە)ی سەر بە پارێزگای چەولیک (بینگول) کە بەهۆیەوە بە سەختی بریندار دەبێت، ئەگەرچی لەلایەن هەڤاڵانی و پزیشک و وڵاتپارێزەکانی دەڤەرەکە هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ ڕزگارکردنی، وەلێ بەداخەوە ڕۆژی دواتر لە 30ی ئایار گیان لە دەست دەدات و دەچێتە کاروانی نەمران و شەهید دەبێت. شەهیدبوونی فەرماندە بەرخودان بەرزنجی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی کردووە، کە لە دوای شەهیدبوونی فەرماندەکەیان چەندین شیعری شۆڕشگێڕییان لەسەر بڵاوکردۆتەوە.
. شەهید بەرخودان سیمبۆلی یەکپارچەیی خاکی وڵاتی ڕۆژ و بەرخودانی سەردەمە.[1]