کەری شەریکی گورگ ئەیخوات
شەریک: هاوبەشی دوو کەس یان زیاتر بۆ موڵکایەتی و کار و بار و بەرهەمێنان و پڕۆژە و سەرپەرشتیکردن و...تاد، ئەوانەی ئەزمونیان لەگەڵ شەریکایەتیدا هەیه زۆر بە سەرنج و تێبینیەوە دەڕواننە کاری هاوبەشی و کەمجار خۆیان لە کاری هاوبەشی و شەریکایەتی دەدەن، چونکە ئه و کارە تاقیکراوەتەوە جگە لە زیانی مادی، زیانی واتایی و مەعنەویشی تێدایە چونکە مرۆڤەکان خزمایەتی و دۆستایەتیەکەشی لەسەر دادەنێن بە هۆی توڕەبوونەوە ، بۆیە کورد لە مەترسی شەریکی ووتویەتی: کەری شەریکی گورگ دەیخوات واتا ئه و لەبەر ئەو، ئەم لەبەر ئه و هیچ کامێکیان ناچن بەلای کەرەکەوە بۆیە کەرەکە لە نێوان هەردوو خاوەنەکەی گورگ دەیخوات، بۆیە کورد لە ئیدیۆمێکیتر قورستر باسی ئه و حاڵەتە دەکات و دەفەرموێت: ژنت شەریک بێت، ماڵت شەریک نەبێت، لە هەموو بوارەکاندا کار هاوبەشی و شەریکی بووە بە مایەی نیگەرانی و توڕەبوون و زیان پێگەیاندن بۆیە لە زۆربەی ئیدیۆمەکاندا سەرکۆنەی کاری هاوبەشی و شەریکی لەماڵ و پەز و پەلەوەڕ و کێڵگە و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەرپەرچ درایتەوە و نەکراوە و حەزی پێ نەکراوە، چونکە لەبەر یەکتری کارەکە فەرامۆش دەکرێت بۆیە وەکو ئامۆژگاری و ئەزمونداری و ڕێنوێنی وتراوە: کەری شەریکی گورگ دەیخوات.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,112
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!