ناو: بەکر
نازناو: هاوکار هەولێر
ناوی باوک: محەمەد
ساڵیی لەدایکبوون: #1972#
ڕۆژی شەهیدبوون: #03-05-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#, گوندی تەلەخێم
شوێنی شەهیدبوون: #شەمزینان#. گوندی شەپەتا [1]
$ژیاننامە$
شەهید هاوکار لە تەمەنێکی زۆر زوویدا هەستی بە زۆری و زۆرداری داگیرکەران کردووە و ساڵی 1987 لەبەرچاوی ئەوان گوندەکەیان لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و بە زۆر ماڵیان ڕاگوێزراوە بۆ کۆمەڵگای تۆپزاوە. هەر لەو ساڵانەش پەیوەندی کردووە به کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.
. لە دوای ساڵی1988 کە دەبینێت هێزەکانی باشوور گۆڕەپانی خەبات چۆڵدەکەن، بۆیە ئەویش دەستبەرداریان دەبێت و هەمیشە بیر لە ڕێگایەکی دیکە دەکاتەوە.
. شەهید هاوکار لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991 ڕۆڵێکی کاریگەر و شۆڕشگێڕانە دەبینێت لە ڕزگارکردنی کومەڵگای تۆبزاوە و شارۆچکەی خەبات و شاری #کەرکووک#.
. لە ساڵی1991 لە گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانە بۆ باشووری کوردستان بەشداری تێکۆشانی ئازادی دەبێت بە ڕێبەڕایەتی #پەکەکە# و لە ناوچەی خواکورک بەشداری یەکەم خوولی پەروەردەی سیاسی و گەریلایی دەبێت.
. لە ساڵی 1992 لە شارەکانی هەولێر و ڕانیە و #سلێمانی# ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەی جەماوەری پێدەسپێردرێت و لە هەمان ساڵدا دەکرێتە بەرپرسی ڕێکخستنی PAK لە سلێمانی.
. لە پایزی 1992 لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی شۆڕشگێریدا لە ناو شاری سلێمانی دەستگیر دەکرێت و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەیی و دەروونی و لە پاش مانەوەی چەندین مانگ لە زیندان خۆی نادات بە دەستەوە و واز لە ڕێبازی شۆڕشگێڕی ناهێنێ و ناچار دەبن ئازادی بکەن. لە پاش ئازادبوونی جارێکی دیکە بەهێز و بەگوڕتر دەچێتەوە ناو خەباتی ڕێکخستنی جەماوەر.
. لە ساڵی 1992 لەسەر پێشنیاری خۆی جارێکی دیکە ڕوو دەکاتەوە شاخ و بەشداری خوولی پەروەردەی 8ی حوزەیرانی کادیران دەبێت.
. لە دوای تەواوکردنی خوولی فراوانی پەروەردەی کادیران، لەسەر پێشنیار و بڕیاڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی دەچێتە گۆڕەپانی جەنگی شۆڕشگێڕی لە هەرێمی زاگرۆس.
. شەهید هاوکار لە هەرێمی زاگرۆس بەشداری دەیان داستانی سەرکەوتنی گەریلای کردووە و بەهۆی زیرەکی و لیهاتوویی هەر زوو دەکرێتە فەرماندەی یەکەیەکی گەریلا.
. بۆ دوایین جار فەرماندە هاوکار لە ڕۆژی 3ی ئایاری 1994 لە کاتی هەڵمەتبردن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی داگیرکەر لە نزیک گوندی شەپەتای دەڤەری شەمزینان و لەدوای نواندنی داستانێکی بێ وێنە دەگاتە کاروانی نەمران و شەهید دەبێت.
. بەرەبەیانییەکی زووی سەرەتای هاوینی 1994 هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە هاوکارمان بە گوێی هەولێر چرپاند. من و شەهید ڕەنجدەر باران لافیتەیەکی گەورەی سووری هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ هاوکارمان لەسەر دیواری قەڵای هەولێر و بەرامبەر شەقامی باتا هەڵواسی. هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە هاوکار لە زاری جەماوەری هەولێر بەتایبەتیش لە زاری گەنجان زۆر بە خەمگینی و بە سۆزەوە باسی لێوە دەکرا.
. هەڤاڵ هاوکار کادیرێکی پێشەنگ و لێهاتوو و گەریلایەکی قارەمان و فیداکار بوو، خۆشەویستی هەموو هەڤاڵانی بوو، لە دوای شەهیدبوونیشی هیچ کاتێک لە بیر نەدەکرا، شەهیدان خۆگر بەڕانەتی و ڕێبەر کەرکووکی بەردەوام باسیان لە کەسایەتی و گەورەیی شەهید هاوکار دەکرد. شەهید خۆگر بەڕانەتی ئەو ماوەی کە لە ڕۆژنامەی وڵات خەباتی دەکرد بەشێک لە وتار و شرۆڤەکانی خۆی لە خۆشەویستی بۆ شەهید هاوکار بە نازناوی (هاوکار) بڵاوکردۆتەوە.
تۆ نامری فەرماندە هاوکار، تۆ هەمیشە لە دڵی ئێمە و گەلدا زیندوویت. تۆ مێژووە جوانەکەی دەشتی هەولێر و قەڵا و زاگرۆس و هەموو کوردستانیت. یاد و بیرەوەریت هەمیشە زیندوو و ئاڵای شەهیدانت هەمیشە شەکاوە و ڕێگا و ڕێبازت ڕۆشن.