سینگت دەبێت تەختە سێر بێت
لەشاری کۆیە ئه و ئیدیۆمە زۆر بەکاردەهێنرێت، بۆ چیکڵدانە تەنگی و حەوسەڵە نەبوون دەوترێت فڵانە کەس چیکڵدانەی تەنگە واتە زۆر زوو توڕە دەبێت تا ئه و ڕادەیەی وتراوە: هێندە چیکڵدانەی تەنگە لەگەڵ تڕی خۆی بەشەڕ دێت، بەڵام لێرەدا(سینگ)، بۆ سینگ فراوانی له و ئیدیۆمەدا بەکارهاتووە پێچەوانەی چیکڵدانە تەنگی، سینگ: کە مەڵبەندی بێن و پشوو و هەناسە درێژییە لە مرۆڤدا، بۆیە مرۆڤیش نابێت زوو پشوو سوار و هەناسەتەنگ بێت، سێر: ساجە، چ ئاسنێکی لووسی تەنکی قۆقزییە، دەخرێتە سەر ئاگردان و نانی پێ دەبرژێنرێت چ وەکو ئه و دارەش کە زۆر سەختە و لە دارتاشیدا بەکاردەهێنرێت، لە هەردوو حاڵەتدا سێر واتای بەهێزی و خۆڕاگری دێت چ وەکو ئاسنەکە چ وەک دارەکە، بەڵام لە کۆیە داری تەختەی سێر لە سروشتدا نییە، بەڵام هەموو ماڵێک لە کۆندا(سێر)ی نانکردیان هەبووە، بۆیە مەبەست لێی ساج و سێری نان پێکردنە له و ئیدیۆمەدا، سێر کە بەرگەی داخ بوون و گەرمی زۆر و نان پێوەدان و تەپوهۆڕی لەپی بەهێزی کەیبانوو بووە، بۆیە کراوە به و ئیدیۆمە جوانە و بۆ خۆراگری بارودۆخی قورس و بەرگەگرتنی قسه و قسەلۆک و تانە وتەشەر و توانج و پلاری خەڵکی و دڵ و دەروون فراوانی، بەتایبەت لە زەمانی ئەوڕۆدا لەگەڵ ڕاپەڕاندنی کاروباری خەڵکیدا بەڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنماییەوە خزمانی کۆیە دەڵێن: سینگت دەبێت تەختە سێر بێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 589
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!