شه و و ڕۆژێک، نعوری پێ دەگەڕێت
نعور: ئامێرێکی ئاودێری خڕی دەولک داره، له کۆندا لە سەر بیرەکان و کارێز و کانیاوەکان و ڕووبارەکان هەڵدەبەسترا، بە وڵاغە بەرزە و بارەبەری وەک ئێستر و گوێدرێژ و گا ڕادەکێشرا و دەکەوتە کار، شێوەی دەولکەکانی وا ڕێکخرابوو، کە دەکەوتنە ناو بیرەکەوە پڕ ئاو دەبوون و لە سوڕانەوەی بۆ سەرەوە دەولکەکان دەمەونخون دەبوون و ئه و ئاوەی کە تێیاندابوو دەیانڕژاندە ناو جۆگەڵەی سەرەکی ئاودێرییەوە، نعورگێڕان یەکێک بووە لە کارە قورسەکان چ بۆ باخەوان و ڕەزەوان و میراوان چ بۆ وڵاغەکە هەردوولا تەواو ماندوو و هیلاک دەبوون، بەتایبەت ئه و گوێدرێژ و وڵاغەی کە نعورەکە ڕادەکێشێت، ئه و حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێک کە شان و شەوکەتێکی باش و بەکێشی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەودەن و دەبەنگ و گێل و نەفام و بێ عاقل و نەزان، ملهوڕانە ملی نیوی بکات بۆ ڕاپەڕاندنی کارێک کورت و کرمانجی زۆر(کەر) بکەوێتە بەرچاوان، بەتەوس و گاڵتەوە پێی دەوترێت: شه و و ڕۆژێک نعوری پێ دەگەڕێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 959
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!