کەڵەشێر گەنم و هەرزنیشی پێ بدەی هێڵکەی ناکا
زۆرجاران کورد دەڵێت: (تەبیعات) دەرمانی نییە، هەر کەسە و بە سروشتی خۆی، ئەگەر یەکێک زۆر نەخۆش بێت دەوترێت: بە خوای ئاوی(حەیات)ی لە ژێر بکەیت چاک نابێتەوە، بەرخە نێر فرۆی نییە بۆیە عەبدوڵلا پەشێو دەڵێت: تا سێبەری ئەوان مابێت، هەردە بێت بەتەمای فرۆی بەرخە نێر بین، چاو لە زەردێنەی هێڵکەی کەڵەشێر بین، هەموو شت لە سروشتدا تایبەتمەندی و خوو و پێکهاتەی خۆی هەیە، بەنمونە: نێر نادۆشرێت، چۆلەکە شیری نییە، مریشک نازێت...تاد، لیرەش کەڵەشێر بەنمونە هێنراوەتەوە بۆ شتێکی(مستەحیل) هەموو گەنم و هەرزنی دونیای پێ بدەیت هەر هێڵکەی ناکات و سروشتی خۆی پێ ناگۆڕێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کاری نەگونجاو لە کەس چاوەڕێ مەکە و هەرکەسە و سروشتی خۆی چۆنە هەروا دەبێت بۆیە کورد بەئامۆژگارییەوە دەڵێت: کەڵەشێر گەنم و هەرزنیشی پێ بدەی هێڵکەی ناکا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,040