کاروان کوژەیە
ئەم ئیدیۆمە بۆ یەکێک بەکاردێت، کە زۆر فێڵبازە و خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت و لە خشتەیان دەبات، وەک کاروان کوژە، کە ئەستێرەیەکە بە هەڵهاتنی جارەهای جار، سەری لە کاروان و قافڵەچی شێواندووە، وا تێگەیشتوون، کە ئه و ڕوناکییە، ڕۆشنایی ڕۆژبوونەوە و شەوقی بەرەبەیانە، بۆیە هەڵساون و کەوتوونەتە ڕێگا، بەڵام لە پڕ و لەناکاو ئەم ئەستێرەیە، ون بووە و ڕێگاکە تاریک بووە و ڕێگەی بە کاروانچییان هەڵە کردووە، لە چۆڵ و بیابان ماونەتەوە و توشی جۆرەها تەنگ و چەڵەمە و کارەسات و دەرد بوون، تاوەکو کوشتن و مردنیشیان تێکەوتووە، واتە: بۆیە ناوی ئه و ئەستێرەیان ناو ناوە (کاروان کوژە)، چونکە کاروانی بە کوشت داوە. ئەمە و جۆرەها ئەستێرەی دیکەش لە کوردەواریدا ناوی بۆ دانراوە، ئەمەش لە ئەنجامی پێویستییەوە بووە، چونکە بەهۆی ئەستێرەکانەوە، کاتی زانیوە و وەرزەکانی پی ناسیوە و بازرگانی و کشتوکاڵی لەسەر ئه و بنچینەیە کردووە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,170
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!